لە پەراوێزی قسەکانی بافڵ تاڵەبانی چۆن بەهۆی لێدوانێکەوە خۆی کەوتە هەڵەوە
توانا محمد موستەفا
ئەگەر هۆشیاری سیاسی گرنگیدان بۆ پرسی هەلبژاردن لەم هەرێمە هەبوایە لای هاولاتیان ئەوا دەبوایە لەسەر لێدوانێکی پاڤل تالەبانی دونیا سیاسی ئێمە بورەژابایەسەرەتا قسەکردنی سەرۆکی یەکێتی (ی ن ک) لەسەر رێگری لە دروستکردنی حکومەت و پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای دەستوری و یاسایە چونکە زەوتکردنی مافی دەنگدانە لە دەنگدەر کە ئەوەش بە مافێکی جێگر لە دەستوری عێراقدا هاتووە بەڵام چونکە لە عێراق و لە هەرێم یاسا بە دەست بەشێک لە کارەکتەرە حیزبیەکان بۆتە لاستیک ئێمە نەنگی عەیبەی وتەکەی پاڤل تالەبانی لە دیووە یاسایەکەی واز لێدێنین و باسی دیوە سیاسیەکەی دەکەین
با سەرەتا بە نمونەیکی سادە دەست پێبکەین
کەسێک داوای قەڵەمێکت لێدەکات تۆ دەلێی تا من رازی نەبم تۆ ئەو قەڵەمە وەرناگری کەواتە ئەو کەسە بەو مەرجە دەبێت بە خاوەنی قەڵەمەکە کە کەسی بەرامبەر رازی بێت
روونتر واتە بەبەبێ رەزەمەندی ئەو ئەوەی تر جاوەنی قەڵەمەکە نیە چاوەرێی رەزامەندی ئەوەو بەبێ ئەو لێی بێ بەشە سەرۆکی یەکێتی دەڵێ تا من قەناعەت نەکەم ناهێلم ئەو حکومەتە دروست بێت
بەڵام با بپرسین ئەو کە ناهێلێ حکومەت تەشکیل بێ بە گوتەی خۆی ئێستا دۆخی پارتی و سەرۆکی حکومەت باشترە بە هۆی رێگری سەرۆکی یەکێتی
بە هۆی رێگری سەرۆکی یەکێتی هەموو پۆستەکانی خۆی لەدەستدا بە سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمەوە
بە هۆی رێگری سەرۆکی یەکێتی پەرلەمان دروست نەبووە بۆیە پارتی کارەکانی خۆی لە حکومەت دەکا بەبێ چاودێری پەرلەمان کە ئەگەر پەرلەمان هەبوایە ئەوا سەرۆکەکەی لای یەکێتی دەبوو ئۆپۆزسیۆنیش قسە و کاری تیا ئەکرد بەهۆی رێگری سەرۆکی یەکێتی پێنج وەزیری گۆران کە حیزبەکەیان تەنانەت یەک کورسی پەرلەمانیان نەهێناوە بەڵام لە ئێستادا پێنج وەزارەت بۆ پارتی بەرێوە دەبەن لە هەمووی گرنگتر وەزارەتی داراییە ئەگەر رێگریەکەی سەرۆکی یەکێتی نەبوایە سێ لەو وەزارەتانەی گۆران لا یەکێتی دەبوو بە هۆی رێگری سەرۆکی یەکێتی یەکێتی بە ناچاری وەزیری پێشمەرگەی گەراندەوە سەرکارکە داوای گۆرینی کرد بوو بە بیانووی نزیکی لە پارتی بەلام ئەم رێگرییە بووە هۆی نەگۆرانی کابینەی نۆیەم و ئەو وەزیرەشی لە پۆستەکە هێشتەوە جگە لە زۆر وردەکاری تر کە بەهۆی رێگری لە دروست بوونی کابینەی دەیەم بۆ بەرژەوەندی پارتی شکایەوە .



Post Comment