لایەنەخراپەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زریان جەنگی ڕەسوڵ
لەبواری ئازادی ڕادەربڕین: لە هەرێمی کوردستان ئازادی ڕادەربڕین نیە یان زۆر کەمە، چونکە حکومەتی دەزگا ئەمنیەکانی لە دەست هەردوو حزبی باڵادەست(پارتی دیموکرات و یەکیەتی نیشتمانی) دایە، ئەوان هەرکەسێک پێچەوانەی حزب و بەرژەوەندیەکانیان قسەبکات یان ڕەخنە بگرێت بە توندترین شێوە سزای دەدەن و بەبێ بڕیاری دادگا و پۆلیس تۆمەتی ناڕەوای بۆ هەڵدەبەستن و بەندی دەکەن، چەندین کەسیان بەبێ تاوان لە بەندیخانە شاراوە و نهێنیەکان بەندکردووە و تیرۆر کردووە، چونکە ئەم دوو هێزە لەسەرووی یاسا و دادگاوە بڕیار دەدەن.
لەڕووی دامەزراندن و دەرفەتی کار: لەسایەی حکومەتی حزبی و بنەماڵەیی دامەزراندن و دەرفەتی کاریان نیە یا زۆر کەمە، چونکە دەمەزراندن تەنها بە تەزکیەی هەردوو حزبی پارتی دیموکرات و حزبی یەکیەتی نیشتمانی بۆ لە زۆنەکانی خۆیان بۆ کادر و ئەندام و لایەنگرانی خۆیانە، خەڵکی تری لێ بێبەش دەکەن، لەبەر بێکاری بەسەدان و هەزاران گەنج لەبەر نەبوونی دەفەتی کار و دانەمەزراندن ئەم هەرێمە جێ دەهێڵن و ڕوو دەکەن وڵاتانی ئەوروپا لەپێناو ژیانێکی شایستە.
لەڕووی دامەزراوەیی و بەڕێوەبردنەوە: هەرێمی کوردستان دابەش بووە بەسەر دوو زۆن (زۆنی زەرد لەلایەن پارتی دیموکراتەوە بەڕێوەدەبرێت، زۆنی سەوز لەلایەن یەکیەتی نیشتمانیەوە بەڕێوە دەبرێت)هەریەکێکیان داهات و سەروەت و سامانی زۆنەکەی بۆی دەبات کەمترین ڕێژەی دەکرێت بە خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان،، بەجۆرێک بەڕێوەبەری فەرمانگە و دەمەزراوەکان هەموویان سەر بەم دوو حزبەن.
لەڕووی کەرتی پەروەردە و تەندروستی: لەسایەتی حکومەتی جووت حزبی زۆر دواکەوتوون، جونکە قوتابخانە و نەخۆشخانەی حکومی هەموویان پشتگوێ خراون و لە جێگەی ئەوان قوتابخانە و نەخۆشخانەی بەرپرسە حزبیەکانیان ڕۆڵ و گرنگیان پێ دەدرێت و دەرفەتیان پێ دەدرێت.
لە ڕووی موچە و گوزەرانەوە: هاوڵاتیان و موچەخۆرانی حکومی لە ژیانێکی زۆر سەخت و قورسدا ژیان بەڕێ دەکەن چونکەساڵێک دوانزە مانگە بەڵام جووت حزبی دەسەڵات ساڵانە تەنها نۆ بۆ دە موچە دەدەن بەهاوڵاتیان بەبێ یاسا و دەستور زوڵم لەخەڵک دەکەن.
لەڕووی باج و ڕسومات: حکومەتی جووت حزبی بەدەیان باجی جۆربەجۆریان لەسەر هاوڵاتیان سەپاندووە سەرەڕای خراپی دۆخی گوزەرانی هاوڵاتیان.



Post Comment