خوێنێک کە وشک نابێتەوە
زامۆ عومەر سەید
یادی ڕۆژێک دەکەینەوە کە تێیدا تەنها بەرد و فیشەک ڕووبەڕوو نەبوونەوە، بەڵکو ویستی گۆڕانکاری و دیواری ئەستووری دەسەڵات بەیەک گەیشتن.
حەڤدەی شوباتی ٢٠١١، تەنها مێژوو نییە، بەڵکو برینێکی ساڕێژنەکراوی ئەم نیشتمانەیە.
17 شوبات مێژوویه‌كی لێوان لێو له خه‌باتی مه‌ده‌نی بوو بۆ هاونیشتمانیان و مایه‌ی شكست بوو بۆ ئه‌وانه‌ی به فیشه‌ك وه‌ڵامی خه‌باتێكی مه‌ده‌نییان دایه‌وه. ئه‌و جه‌ماوه‌ره پڕ له جۆش وخرۆشه‌ی كه‌له17 شوباتدا هاتنه سه‌رشه‌قام و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی ناڕازی كوردستانیان ده‌كرد له‌به‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو نادادپه‌روه‌رییه وده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ناڕه‌وا و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان و ناڕوونی داهات وپه‌یوه‌ندی ئیقلیمی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و دروست نه‌كردنی فرسه‌تی یه‌كسان بۆهه‌لی كار بێ جیاوازی و به‌حیزبی كردنی سه‌رجه‌م كایه‌كان و بێ رۆڵكردنی ده‌زگانیشتمانیه‌كان و بێ پلانی بۆئاینده‌و به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات له‌سه‌ر بنه‌مایی پارێزگاركردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و حیزبی و بنه‌ماڵه ییه‌كان روویدا ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه گه‌لێك رۆشنبیر‌و سیاسی و هاونیشتمانی ئاسایی و هه‌ندێك له دۆستانی ده‌ره‌وه‌ش هاواریان لێ كردن كه‌حكومڕانی ئاواناكرێت و ووڵات ئاوا ناچێت به‌ڕێوه به‌ڵام بێ باكانه مامه‌ڵه‌یان كرد 60 ڕۆژ هاوڵاتیانی ناڕازی پڕگه‌روویان دروشمی جۆراو جۆریان به‌رزكرده‌وه‌وچه‌ندین پرۆژه‌یان پێشكه‌ش به‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی هه‌رێم كرد به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه بێ باك بوون تاسه‌رئه‌نجام خۆپیشاندانه‌كان 10 شه‌هیدو 670 برینداری لێكه‌وته‌وه، 17ی شوبات توانی شه‌قامێكی زیندوو دوور له‌ئایدۆلۆژی له‌جوڵانه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیدا پێشكه‌ش بكات رۆشنبیرێكی رادیكاڵ و مامۆستایه‌كی ئاینی وگه‌نجێكی تازه پێگه‌یشتووچوونه یه‌ك سه‌نگه‌ری خه‌باته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌م و نادادپه‌روه‌رییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌یكرد.
ئەو ڕۆژە هەموو توێژەکانی ئەم وڵاتە هاواریان کرد: ‘بەسە گەندەڵی و بێباکی و خۆ دەوڵەمەندکردن’، بەڵام وەڵامی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی تەنها گوللە و سەرکوتکردن بوو. لەو ڕۆژەوە تا ئێستا، ئەقڵییەتی حوکمڕانی نەک هەر نەگۆڕا، بەڵکو لەسەر و ئەوەشەوە پەرلەمان و ژیانی خەڵکیان پەکخست کە تائێستاش بەردەوامە، حکومەتیان کردە بارمتەی بەرژەوەندیی حزبی و دەنگی ئێوەیان بێ بەها کرد.
کاتێک دەسەڵات گوێ لە هاواری شەقام ناگرێت، کاتێک ژیانی هاوڵاتی لەپێناو مانەوەی کورسییەک دەکرێتە قوربانی، لێرەدا دەبێت بپرسین: تا کەی بێدەنگی؟
لێرەوە مژدە بە پارتی یەکێتی ئەدەین کە حەڤدەی شوباتی نوێ، بە هۆشیاریی باڵای گەل دەست پێدەکاتەوە بۆ ڕاماڵینی یەکجاریتان.


