تـاڵان کـردنـی سـامـانـی نـیـشـتـیـمـانـی
ئەرسەلان علی ڕەشید
تـاڵان کـردنـی سـامـانـی نـیـشـتـیـمـانـی
چەندین ساڵە باوباپیرانمان شەڕ لەگەڵ دوژمن دەکەن هەتا دوژمن نەتوانێ دەست بگرێ بەسەر سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان و بە هیچ شێوەیەک نەتوانن زیان بە هیچ تاکێکی خەڵکی کوردستان بگەیەنن و سوودمەند بن لێی بەڵام یەکێتی و پارتی ئەو ڕابردووە جوانەیان شێواندوە کە ڕێگەیان خۆشکردووە بۆ ئەوەی وڵاتانی دووژمن بێنە ناو خاکی پیرۆزی کوردستان و هەر شتێکیان بوێت بە هەر شێوەیەک دەتوانن بە دەستی بهێنن.
سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە خەڵکی کوردستان دەناڵێنن بەهۆی ئاوارە بوون و نەبوونی خزمەت گووزاری پێویست وەک نەوت و گاز .
ئەو خەڵکە بەستە زمانە بێ ئاگان لەوەی یەکێتی و پارتی میللەت چەوسێنەر لە مەرزەکانەوە نەوت و گاز و بە شێوەیەکی نا یاسایی(قاچاخ) دەفڕۆشن بە وڵاتانی دراوسێ و بەرپرسەکانیشیان لە بری ئەوەی هەوڵبدەن بۆ ڕوخاندنی ئەو زاڵمانە و گەندەڵیەکانیان ئاشکرا بکەن بە پێچەوانەوە دەبن بە کۆیلەی یەکێتی و پارتی و بەبێ ئاشکرا کردنی گەندەڵیەکانیان لەبەرامبەر بڕە پارەیەک ڕێگە دەدەن میللەت بەم شێوەیە چەوسێنرا و زوڵم لێکراو بێ بە دەست بە ناو وڵاتانی دراوسێ کە جەندین ساڵە دوژمنی کوردن و ململانێی تەواویان هەبووە لەگەڵ کوردستان.
چەندین مانگە خەڵکی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە یەکێتی و پارتی بیانووی جیاواز و حاشا هەڵگر دەهێننەوە لە نێوانیاندا نەبوونی پارەی پێویسە لە کاتێکدا ساڵەنە بە بەهای چەندین ملیار دینار لە مەرزەکانەوە نەوت و گاز و هتد….قاچاخ دەفڕۆشن
هەروەها یەکێتی و پارتی گەندەڵ هەمو شێوەیەک بەرهەمی ناوخۆ و جوتیاران ڕەت دەکەنەوە و ناشرینی دەکەن و لە وڵاتانەوە بەرهەمی وەک و تەماتە و پەتاتە و خەیار و هتد…، هاوردە دەکەن و جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەچەوسێننەوە، وە هەروەها بە قاچاخ بردنی سامانی هەرێمی کوردستان لە لایەن پارتی و یەکێتیەوە قەیرانی چەندین پێداویسی دروست دەکەن و نرخیان بەرز دەکەنەوە و مووچەی خەڵک دوا دەخەن و بەداخەوە.
هەرکەسێکیش ناڕازی بێ زیندانی دەکرێ یاخود سەرکوت دەکرێ و چەندین بەرهەمی ئێکسپایەر و کوالێتی نزم دەهێننە کوردستان کە زیانێکی زۆر بە تەندروستی خەڵک دەگەیەنێت سەرەڕای ئەوەش بەرپرسە گەندەڵەکانی پارتی و یەکێتی کە گیان و سەلامەتی میلەتیان بەلاوە گرنگ نییە ڕێگە دەدەن بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان بێگومان بە ڕەزامەندی یەکێتی و پارتی کە هاوبەشی داهاتەکەی دەکەن لەگەڵ بەرپرسەکان دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێک خەڵک توشی نەخۆشی درێژخایەن بن یاخود بمرن و خۆیان شەریکن لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکان و وەک و پاشا دەژین و باکیان بە خەڵک نییە!!
بەڵێ بۆ نەمانی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان و ڕوخاندنی حوکمی بنەماڵە



Post Comment