هەرێمی كوردستان یان هەرێمی گەندەڵی!؟
محمد خالید
لە بەهاری ساڵی ١٩٩١ ئەم هەرێمە دروست بوو بە هاوكاری هێزی پێشمەرگەو هاوپەیمانان كە بەشێك بوو لە كوردستانی گەورە بەڵام دوای ڕوخانی ڕژێمی عێراق و هاوپەیمانان ئیدارەیەكی سەربەخۆ لە سێ پارێزگای هەرێم بدەنە دەست كوردوو پەرلەمان حكومەتی خۆ جێێی دروست بكەن بەڵام بەداخەوە جوت بنەماڵە خاك فرۆشەكەی هەرێم خەڵكی بەشمەینەتی ئەم كوردستانە بەدەست گەندەڵێی و ناعەدالەتی ئەم دوو حیزبە دەناڵێنن ئەمانە بوونە دێوەزمە بەسەر میللەت تەنهاو تەنها كەمێك لە داهاتی نەوت و غازی كوردستان بۆ خزمەت گوزاری دانراوە ئەوە تر لە بەینی خۆیان دابەشیان كردووە بۆتە مایەی خۆش گوزەرانی بۆ جووت بنەماڵەی گەندەڵ (یەكێتی و پارتی) كەچی ئەم هەرێمە پڕە لە نەوت و كانزای بەسوود بەڵام لەلایەن داهاتەكەی لەلایەن ئەم دوو هێزە چەوسێنەرە قۆرخ كراوە ئەوان بە دەیان ملیار دۆلاریان بۆخۆیان و. خانەوادەكانیان ناردۆتە بانكەكانی دەرەوە چونكە ئەم دەسەڵاتەی هەرێم حوكمڕانیەكەی سنوری گەندەڵی و خراپیان بەزاندووە نموونەی ئەم خرای حكومڕانیەش ئەوەیە زیاتر لە ساڵێك و شەش مانگە هەڵبژاردن كراوە نەیان توانیووە حكومەت پێك بهێنن و پەرلەمان كارا بكەنەوە یەكێتی و پارتی دوو حیزبی سەرەكین كە لە سایەی سەری ئەوانەوە لەبەر دزینی مافی خەڵك و چەوساندنەوەی خەڵك تاكو ئێستاش هیچ شتێك نیە بەناوی حكومەتی هەرێم وە سەرەڕای ئەمانەش هەر تاكێك لە كوردستان بێتە دەنگ بۆ داواكردنی مافەكانی بێدەنگ دەكرێت و ون دەكرێت ئێستاش چەندان چالاكەوان و خەڵكی مەدەنی لەزیندانەكان لەژێر ئەشكەنجەی ئەم دوو حیزبە (یەكێتی و پارتی) دان و هەندێكیشیان تاك و ئێستاش بێ سەرو شوێن كراون ئەمە واتای ئەوەیە هیچ كەسێك ناوتوانێت لە هەرێمی كوردستان بە ئازادانە داوای مافەكانی خۆی بكات .



Post Comment