ئەم پەتی ستەمە لەئەستوری دەپسێت نە داری بێدەنگی میلەتیش بەرهەمێکی دەبێت..

پشتیوان عوسمان

هەر کۆمەڵگایەک بێ هیوایی و تاریکی و نادادی و گەندەڵی باڵی بەسەردا کێشابێ ئەرکی گەورەت لەسەر شانە ئەرکی تۆ خەفەت خواردن نییە ئاخ هەڵکێشان نییە بێدەنگی نییە چونکە ئەم بێ دەنگییەت پەتی زوڵمی سەتمکاران ئەستور و ئەستور تر دەکات … 

هەرواها سەیر کردنی ڕوداوەکان و تێپەڕبونیشیان هیچ ناگۆڕێت کەسێک کەبەرامبەر ستەم بێ دەنگ دەبێت بێ ئەوەی هەست بەهیچ بکات دەبێتە بەشێک لەدرێژکرنەوەی ئەوستەمە

گلەیی کردن و بۆڵە بۆڵ کردن و ئاهو ناڵە ئەگەر نەبنە کردار تەنها دەنگێکی بێ ئەنجام دەبن وەک ئەو گلەیی و وریتە وریتەی هەندێک مرۆڤ لەژێر لێوەوە دەی کات.. 

کاتێک تواناکانت پشت گوێ دەخرێت کاتێک داهێنانەکانت دەکوژن کاتێک مافت دەدزرێت کاتێک قەڵەمەکت لەسێ دارە دەدرێ بەدڵنییاییەوە کاتی ئەوە هاتوە بڕیار بدەی یان خۆت بەدەستەوە بدەی یان لەناو بۆتەی خەباتدا بژی… 

خەبات تەنها هەڵگرتنی چەک نییە ….

خەبات واتا بیر کردنەوە .خەبات واتا خوێندن . خەبات واتا ڕێکخستن خەبات واتای دروست کردنی ئەوەیە کە ئازادی و ڕاستی وەستانەوە دژی زوڵم  لەهەموو شتێک گرنگتر بزانی ..

خەبات واتە چیدی لەبێ ئاوی لە بێ غازی و لەنۆرەی بەنزیندا نەژی لەنۆرەی وەرگرتنی موچەدا نەمریت

خەبات واتا چیدی لە نەهاتنی موچەو لە گرانی نرخی کارەبا و لە نەبونی سوتەمەنی نەترسی 

لەمێژوو دا هیچ گۆڕانکارییەکی گەورە لەناو ئارامی و بێدەنگی ترس و دڵە ڕاوکێدا لەدایک نەبوە

هیچ خەونێک نەبوتە ڕاستی ئەگەر خەباتێکی گەورەی لەپشت نەبوبێ .

هەموو گۆڕان کارییەک لەدڵێکی ئازا لەهزری مرۆڤێکی هۆشیار لەهەنگاوێکی بەرپسیارانەوە لەبڕیارێکی دروستەوە دەستی پێ کردوە 

لەبیرت بێ ئایندە بەئارەزوو بەخەون وخەیاڵ بەخۆزگەو بریا ناگۆڕێ 

ئایندە بە هەوڵ و کۆشش بەزانست بە یەکگرتویی بە نوکی قەڵەم بەهۆشیاری کۆمەڵگا  بە کوشتنی ترس لەدڵەکاندا دەگۆڕێت 

ئەگەر دەت هەوێ ئایندەیەکی باشترت هەبێ بۆ خۆت بۆ مناڵەکانت بۆ نەوەکانت بۆ داهاتوو 

ئەمڕۆ بڕیاربدەو بێدەنگی بشکێنە ئەمڕۆ نوکی پێنوسەکەت بکە بەزمانی وشەکانت ئەمڕۆ دەنگت هەڵبڕە ئەگەر ئەت هەوێ ئازادبی و ژیانێکی شایستەت هەبێ ئەمڕۆ ئەو بەرپسیارێتیە هەڵبگرە چونکە نیشتمان بە هیوا ناپارێزرێت بەمرۆڤی هۆشیار و خەباتکارو ڕێکخراو دەپارێزرێن 

بۆ یە بێدەنگی بشکێنە

ئەو پەتی ستەمە لەو پەڕی ئەستوریدایە و بیپسێنە

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت