ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات ساڵیادی تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانیان کردەوە
ئاوات جمال ساڵح لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بە میدیای سەرنج پرێسی ڕاگەیاند ئەمڕۆ ٤/١٢/٢٠٢٥ ڕۆژی پێنج شەمە دوانزە ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی .
ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ هەڵسا بە یادکردنەوەی کردنەوەی دوانزە ساڵەی تیرۆری کاوە گەرمیانی لە هەریەک لە شاری لەندەن لە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی و لە شاری مانجستەر لە هۆڵێکی گەورە لەو شارە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە و بە بەشدار هاوسەری شەهید کاوە گەرمیانی
خاتوو شیرین ئەمین بە شێوەی ئۆنڵاین .
ناوبرا قسەی بۆ ئامادەبووان کرد دەربارەی چۆنێتی شەهید کردنی کاوە گەرمیانی و دواتر کەیسەکەی تاکو ئێستا بە کوێ گەیشتووە ، وە هیج گۆڕانکاریەک ڕوویداوە لە کەیسەکەیدا توانراوە بکوژانی ڕاستەقینەی بدۆزرێتەوە و ئاشکرا بکرێت و دواتر لە دادگایەکی سەربەخۆدا دادگایی بکرێت ئەمە و جەندین پرسیاری تری ئامادەبووان .
بە هەمان شێوە لە هەرێمی سکۆتلاند و لە شاری گلاسگۆ لەلایەن ڕێکخراوی حەڤدەی شوباتەوە ئەم یاد کرایەوە و ژمارەیەکی زۆر ئامادەبوون لە یادەکەدا .



1 comment