چۆن کورد پۆستی سوپاسالاری عێراقی لەدەستدا بەهۆی ململانێی نێوان یەکێتی پارتی
ئاسۆ جەمال سدیق
ئەم دووهێزە و ملیشیاکانیان هەمیشە بەربەست بوون بۆ بەرەوپێشچونی کوردستان لەڕووی سەربازی و عەسکەریەوە و هەمیشە هێزە چەکدارەکانی خۆیان پێکۆنترۆڵ نەکراوە زۆر جار ئەم هێزانە لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئەم دوو حیزبەش داخڵی ململانێی نێوان بنەماڵەو و عەشیرەتەکان بوون و ململانێکانیان قورستر کردووە
وە هەروەها لەکاری نایاسایی بەکاریانهێناون و کە دیارترینیان چەوساندنەوەی میللەت بووە لەکاتی خۆپشاندان و ناڕەزایەتیەکان و کوشتن و گرتنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ڕۆژنامەنوسان
باسکردنی ئەم بابەتەی سەرەوەم بۆئەوە بوو کەبڵێم هەبوونی پۆستی سوپاسالار لەدەستی کورد ڕەنگە هیچ سودێکی بۆ میللەت نەبێت لە نەگبەتی زیاتر بەڵام
سەرەڕای هەموو ئەم شتانەش دەبێت بڵێین لەدوای ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعثی صدام حسێن ئەم پۆستە بە عورفێکی سیاسی و یاسایی دراوە بەکورد و لەدوای ساڵی ٢٠٠٤وە بابەکر زێباری لەسەر پشکی پارتی لەم پۆستەدایە بەڵام لەدوای لەکارلابردنی لەساڵی ٢٠١٥ لەلایەن سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق حەیدەر عەبادیەوە ئەم پۆستە بەوەکالەت درا بە عەبدول ئەمیر یارەڵا وە لە١٨ی٢ی٢٠٢٦ ئەم پۆستە بەڕەسمی لەلایەن پەڕلەمانی عێراقەوە بەخشرا بەم کەسایەتیە سەربازیە
ئەمەش بەهۆی ململانێی نێوان یەکێتی و پارتی کە نەیانتوانی لەو ماوەی ١١ ساڵ پێکەوە ڕێکبکەون لەسەر کەسایەتیەک بۆ ئەم پۆستەو و جارێکی تر کورد و میلەت و خاکی کوردیان کردەوە بەقوربانی دەستکەوتە حیزبیەکانیان



Post Comment