دەربارە

سەرنج پرێس میدیایەکی سەربەخۆیە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک ڕەخنەگری ئازاد، ڕۆژنامەوان و چالاکوانی سەربەخۆی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانی عێراق و شانشینی یەکگرتوو، دەنگی چالاکوان و ڕەخنەگر و نوسەر و ئازادیخوازانی باشووری کوردستان بەبێ پارێزبەندی هیچ بیر و لایەنێکی دیاریکراو بڵاو دەکاتەوە.

سەرنج پرێس لەلایەن هیچ لایەنێکی سیاسی و ناسیاسی پاڵپشتی ناکرێت، پڕۆژەیەکی خۆڕسک و درێژخایەنە، ئامانجی بنەڕەتی سەرنج پرێس بریتیە لە سەرنج خستنە سەر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگای کوردی لە ڕووی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، کلتوریەوە. سەرنج پرێس دەیەوێت ببیتە پردی پەیوەندی لەنێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ دونیای دەرەوەدا، هەوڵدەدات کار بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی شایستە و ڕێزلێگیراو کە هاوشانی گەورەیی مرۆڤ بێت بۆ کوردان بەدی بهێنێت.

سەرنج پرێس لە ڕێکەوتی ٢٩/٠٦/٢٠٢٥ وەکو میدیایەکی سەربەخۆ تۆمارکراوە و لە ڕێکەوتی ٢١/٠٧/٢٠٢٥ لە یادی تیرۆری شەهیدی ئازادی ڕادەربڕین سۆرانی مامە حەمە بەشێوەیەکی فەرمی دەستی بە کارەکانی کردوە.