ئازادی ڕادەربڕین لە دۆخێکی ترسناکدایە

سۆران غفار

قۆناغی تیرۆرکردن و ئەشکەنجەدان و سەرکوتکردن له لایەن  مەسرور بارزانی لە دەزگای پاراستنی حزبەکەیەوە گواستییەوە بۆ ناو دامەزراوەکانی حوکمەت کە ئەنجومەنی ئاسایشە، لەو ماوەیەدا هەموو  سەرکوتکردنێک لە هەڕەشەو ئەشکەنجە و تیرۆر، بەکارهێنانی یاساو، دادگایی کردن و دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و حوکمدان و برسییکردن و ڕێگریی لە کاری میدیایی، هەروەها داخستنی کەناڵ و دەزگای ڕاگەیاندن، دروستکردنی سیناریۆ و تۆمەت بەخشینەوە به دەیان و سەدان ڕێگا بۆ بێدەنگکردنی ئازادییخوازان و ڕەخنەگران تاقیکردووەتەوە و بەردەوامە لە تاقیکردنەوەی جۆراو جۆر.
ئه وەی جێگای سەرنجه کەدەزگای پاراستنی مەسرور بارزانی هه میشه له هەوڵێ بیدەنگ کردنی دەنگه ناڕازیەکانه.
مه سرور بارزانی  شوکری زەینەدین و ویدات حسێن ی تیرۆرکرد که
ئیستا وشەکانی ئەوان  لەسەر زارای هەزاران ئازادییخوازە و ڕۆژانە تا ئاستی کەڕبوون، بەگوێی پارتی و مه سرور بارزانی دەدەنه وه.
هەروەها جارێکیتر  سزادانی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی و ئومێد بەڕۆشکی دادگای کردنی ناڕەوا بەبێ تاوان .
بەکارهێنانی یاسا لەدژی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان بۆبەردەم دادگا ئازادیخوازانی بێدەنگ نەکردوە.
سیناریۆو تۆمەت بۆ دروستکردن و ئەشکەنجەدان دەستی بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ بردو حوکمی سزادانیان بەبێ تاوان ، ئیستا خەریکی سزادانیانه له زیندان.
به ڵام ئەوان بێدەنگ نەبوون لەناو زیندانیشدا گه ورەترین  بەرخودان دەکەن ڕۆحی به رەنگاریان ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده بێت.
هه روەها لەدەرەوەی زیندانیش به هەزارەها کەس پشتیوانیان لێ دەکەن.
ڕۆژانه دەسەڵاتەکەی  مەسرور بارزانی دەدرینه بەر ڕەخنه و توانج..به ڵام هەوڵەکانی شکستە و دەنگی ئازاد هەرگیز کپ ناکرێت.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت