میراتی دەستەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان
جوانرۆ عه‌زیز ئه‌حمه‌د
ئه‌و هه‌رێمه‌ی له پێناویدا سه‌دان هه‌زار كه‌س شه‌هید و ئه‌نفال و تیرۆر و كیمیا باران كران ئێستا له سایه‌ی دوو ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ له سایه‌ی پارتی دیموكراتی کوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان كه كۆمه‌ڵێك كۆنه به‌عسی و کەسانی ناپاک به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن هه‌رێمی كوردستانیان گه‌یاندووه به ترۆپكی رۆژه ره‌شەکان و بێ مووچه‌یی و قه‌یران و كێشه‌ی جدی. ئه‌م دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره كوردستانیان خستۆتە به‌رده‌م گه‌وره‌ترین مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لەناوچوون. له سایه‌ی گه‌نده‌ڵی وده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن نه‌وه‌كانی بنەماڵەکانی با‌رزانی و تاڵه‌بانی و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان باوك و كور له رێگای كوشتن و برین و چه‌وسانندنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به ئاگری خوێن و فیداكاری ئه‌وان گەیشتوون بۆ دەسەڵات
پێموایە ئەگەر ئەم سیستەمە دەسەڵاتدارە لەم فۆرمەدا بەردەوام بێت هه‌رێمی كوردستان ڕووبەڕووی کارەساتی جدی دەبێتەوە و لەڕووی یاساییەوە کۆتایی بە خەونەکانی میلەتی کورد لە باشووری کوردستان دێت.
خەڵكی كوردستان پێویستیان بە دەوڵەتی یاسا و پەیوەندییەكانی نەتەوەیی هەیە هه‌رچی زووه پێویسته چاکسازی بکرێت بەپێچەوانەوە ڕەنگە پێویست بکات راپه‌رین بكرێت گۆڕینی دەستەڵاتی جێبەجێکردن لە هەرێمی کوردستاندا.
Post Comment