وەرزش چەکی پارتە سیاسیەکانی کوردستان لەگەڵ گەنجاندا

ئەحمەد قارەمان سیمكۆ

وەرزش وەکو دیاردەیەکی جوانی گەلانی دونیا بووەتە هۆکارێکی گرنگ بۆ لەیەک نزیککردنەوە مرۆڤەکان و دروستکردنی هەستی پێشبرکێ، بەڵام بەداخەوە وەرزش لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا پێناسەیەکی تری هەیە. لە هیچ بارودۆخێکدا نابێت وەرزش و سیاسەت تیکەڵ بکرێت. ئەوەی ماوەتەوە لەم بارودۆخەدا تەنیا وەرزش. وەرزش پەیامی ئاشتی پێکەوە ژیانە وەرزش وسیاسەت زۆر لەیەک دوورن

بۆ نموونە،  یانەی نەورۆز لە سلێمانی نوێنەری پارێزگایەکی گەورەیە لە ئێراق لەهەموو بارودۆخێکدا پێوستە ئەم یانە یە لەبابەتی ململانێ سیاسیەکان بەدور بێت

پێوستە نەورۆز بەردەوام بێت وەک ئەوەی لەپیشودا هەبووە نەورۆز لەهەموو مالێکدا لەهەموو کوچە و کۆڵانێکدا ناوی نەورۆز بونی هەیە بۆیە نابێت ئەو بلێسەی ئاگرەی یانەی نەورۆز خامۆش بێت

نەورۆز لە خاوەنداری کەسێک یان کۆمەڵە کەسێک دەرچوە نەورۆز موڵکی شاری سلێمانی شاری بابانە. هیوادارین یانەی نەورۆز بەباشترین شێوە ئامادەبێت هەموان پیشتگری تاکە نوینەری سلێمانی شاری بابانن

دوای ململانێ سەختە سیاسیەکەی دوو بەناو سەرۆک حیزب خەریكە زیاتر لە ۱٠٠ هەزار هاندەر بێ هیوا دەبێ گەورەترین یانەی سلیمانی هەڵدەوەشێتەوە، ئەمەش ئەوەمان بۆ دووپات دەکاتەوە کە سیاسیەکان دەستی ناشرینیان خستۆتە ناو هەموو یارییەکەوە بێ گوێدانە ئەوەی گەنجان و هاوڵاتیان چیان دەوێت و پێویستیان بەچیە. لەم یارییە سیاسیانەشدا تەنیا هاوڵاتیان ئامانج کە وەک نێچیرێکی ئامادە ڕاو دەنرێن و کاریگەری لەسەر ئیرادەیان دروست دەکرێت.

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت