تۆمەتی گەندەڵی بە ملیۆنان دۆلار ! لێکۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و کارگێڕی دەستی پێکرد.

دەرباز محمد حسێن

لە هەنگاوێکی بەرفراواندا  بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێڕاق (عەلی زەیدی) گەورەترین هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی گەندەڵی و گێڕانەوەی سامانی گشتی دەستپێکرد.

لەسەرەتای دەستپێکردنی ئەم هەڵمەتە دەیان  کەسی سیاسی کەوتونەتە ژێردەستی هێزە ئەمنییەکان.

بەپێی سەرچاوەیەک تائێستا ٦٧ کەس  کە بریتین لە ئەندام پەڕلەمان و  کەسانی سیاسی و فەرمانبەری پلەباڵا و خاوەن کۆمپانیاو وەبەرهێنەر دەستگیر گراون. ئەم کەسانە بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی بەهەدەردانی سامانی گشتی و سپی کردنەوەی پارە تۆمەتبار کراون .

ئەو کەسانە دوای دەستگیرکردنیان بە مليۆنان دۆلار وبە ڕێژەیەکی زۆر  ئاڵتون لەماڵەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە . شاردنەوەی ئەو بڕە پارە زۆرانە لە دەرەوەی سیستەمی بانقی کاریگەری کوشندە لەسەر ئابوری وڵات دروست دەکات و کاریگەری گەورە دەکاتە سەر بەرز بوونەوەی ڕێژەی بێکاری و  کەمبوونەوەی پڕۆژەکان. ئەو پارانەی کە دەبێت لە پڕۆژەی ژێرخانی ئابووری، دروستکردنی کارگە، یان کەرتی خزمەتگوزاریدا بەکاربهێنرێن بۆ ڕەخساندنی هەلی کار، کاتێک دەدزرێن و دەشاردرێنەوە، واتە دەرفەتی کار لە گەنجانی عێراق دەسەندرێتەوە. ئەمە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی زیاتربوونی ڕێژەی بێکاری و هەژاری.

 ئایا ئەم بڕە پارە خەیاڵی یە چۆن بەدەستهات ؟

بەدەستهێنانی ئەو بڕە پارە زەبەلاحانە لەلایەن کەسانی سیاسی و پەرلەمانتارانەوە لە عێراق بەرهەمی پڕۆسەیەکی ئاڵۆزی گەندەڵییە. زۆرێک لە پەرلەمانتاران لە ڕێگەی دەستوەردان لە بڕیارە ئابوورییەکاندا بەرتیل وەردەگرن. 

 فرۆشتنی پۆستە باڵاکان (وەک بەڕێوەبەری گشتی، باڵیۆز، یان پلە تایبەتەکان).

وەرگرتنی بەرتیل لە بەرامبەر ئاسانکاری بۆ کۆمپانیاکان لە گرێبەستە گەورەکانی نەوت، کارەبا، یان کڕینی چەک

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت