سامانی ووڵات بۆ گەل نەک بۆ دز و گەندەڵ
ئەمڕۆ بەرواری ١٤/٧/٢٠٢٦ ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ چالاکیەکی گەورەی ئەنجام دا لە ژێر ناونیشانی(سامانی ووڵات بۆ گەل نەک بۆ دز و گەندەڵ) لە هەر دوو شاری لەندەن لە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قونسڵخانەی عێراق لە شاری مانچستەر بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات و چالاکوان لە ووڵاتی بەریتانیا.
دژی هەموو ئەو گەندەڵ و دزی و بە تاڵان بردنی سامانی گشتی ئەمە دوای ئاشکرا بوونی چەندین دۆسیەیی گەندەڵی کە هەمووانی توشی سەرسوڕمان کردوە .
بۆیە ئەم دۆسیانە دەرخەری ئەو ڕاستییە کە عێراق و هەرێمی کوردستان خەرقی گەندەڵی و فەسادی ئیداری بووە لەلایەن کەسانی سیاسی و حیزب و گروپ و پیاوانی ئاینی و بنەماڵە و هێزە میلیشیاکانەوە .
بۆیە داوایان کرد ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت وە پاڵپشتی دەکەن وە هەموو جومگەکانی دەسەڵات بگرێتەوە بەتایبەت کەسە گەورەکانی پشت گەندەڵی ، هەروەها هەرێمی کوردستانیش کە هیجی کەمتر نیە لە عێراق بۆیە داوایان کرد ئەم پرۆسە لە هەرێمیش بگرێتەوە و دەست پێ بکات ، بۆیە دژایەتی کردنی گەندەڵی ئەرکی هەموانە وە پاڵپشتی هەر پرۆسەیەکی چاکسازی دژی گەندەڵکاران .
ئاوات جمال- لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات



Post Comment