هەلگیرسانی شەر لە نێوان میلیشاکانی عێراق و سوریا! !!!!!

سوپای سوریا ئامادەکاری بۆ شەڕێکی فراوان لە عێراق دەکات. بەڵام سنوورەکە هێشتا هەستیارە و هەندێک لەگرووپە  چەکدارەکان  لە ناوچە سنوورییەکاندا چالاکن، کە دەکرێت ببنە هۆی پێکدادانی هەردوو ولاتی عیراق وسوریا .
ڕەیان كلدانی و میلیشیاكەی لە مووسڵ دەردەكرێن و بەتایبەت ئەو ملیشیاکانی ((حشدی شعبی و بەرەی مقاوەمە و حزبلای عێراقی و کەتایبی نوجەبا و عەسائیبی اهلی عەق سەر بە قەیس غەزعلی تیرۆرست) ).
لەسەر سنووری سوریا و عێراق بوونیان هەیە.
بەپێی زانیاریی ورد و پشتڕاستكراوە، حكوومەتی سووریا بە فەرمی داوای لە حكوومەتی عێراق كردووە، میلیشیاكان لە سەر سنوورەكانی سووریا دوور بخەنەوە، بە دیاریكراویش لە سنووری هەردوو پارێزگای نەینەوا و ئەنبار.

زانیاریی تەواو هەیە كە حكوومەتی ئەحمەد شەرع هەڕەشەی ئەوەی كردووە، ئەگەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و بە تایبەتیش میلیشیاكانی سەر بە ئێران لەسەر سنوورەكانی سووریا بمێنن، ئەوا هێرش دەكەنە سەریان و ئەوكات ئۆباڵی ئەم بارودۆخە لە ئەستۆی لایەنی عێراقی دەبێت، بۆیە حكوومەتی عێراق چاری نەماوە و دەیەوێت ئەو میلیشیایانە دوور بخاتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، دوو میلیشیا لە مووسڵ هەن كە زۆر شوێنیان دەست بەسەردا گرتووە و زۆریش دژایەتیی كوردستان دەكەن، ئەوانیش میلیشیای بابلیونی ڕەیان كلد*انی عەسائیبی ئەهلی عەق سەر بە قەیس غز علی كە هەردووك میلیشیا بە ئاشكرا دوژمنی كورد و كوردستانن.

بە دڵنیاییەوە لە ئاییندەیەكی زۆر نزیك هەردوو میلیشیاكە لە مووسڵ دەردەكرێن، ئەمەش گورزێكی زۆر كەمەرشكێن دەبێت بۆیان، چونكە ئەم دوو میلیشیایە ئەوە نییە كە لە شوێنی دیكەدا هەژموون و پێگەیان هەبێت، بەڵكوو یەكێكیان لە نێو شەبەكەكانی مووسڵ و ئەوەی دیكەش لە نێو كلدانییەكانی مووسڵ چەكداریان گرتووە، بۆیە ئەگەر لە مووسڵ دەربكرێن و دوور بخرێنەوە، ئەوا بە تەواوەتی لە ناو دەچن و كۆتاییان دێت.

ڕەوەند حسێ

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت