مێژوویەک لە خەنجەردان لە پشت ؛ ٣١ی ئابەوە تا زەوتکردنی ئیرادەی گەل
شاخەوان حسێن شەریف
ڕووداوی ٣١ی ئابی ١٩٩٦ تەنیا یادەوەرییەکی تاڵ یان پەڕەیەکی تێنەپەڕێنراوی مێژوو نییە، بەڵکو دەستپێکی عەقڵییەتێکە کە تا ئەمڕۆش هەرێمی کوردستانی بەرەو داڕمان بردووە.
کاتێک بنەماڵەی بارزانی و دەسەڵاتی پارتی، سوپای دڕندەی بەعسیان پەلکێشی ناو پایتەختی هەرێم کرد، ڕاستییەکی بەئازاریان چەسپاند: لە تێکۆشانی ئەواندا، مانەوە لە دەسەڵاتدا زۆر گرنگترە لە شکۆی نەتەوە و خوێنی شەهیدانی ئەنفال.
وەکوو چالاکوانێک دەنگی ناڕازیی جەماوەر ین ، لەم یادەدا ڕەگی کێشە و قەیرانەکانی ئەمڕۆ لە چەند خاڵێکدا کورتی دەکەینەوە:
* ئاسانکاری بۆ داگیرکەر لە پێناو مانەوەی دەسەڵات
لە ٣١ی ئابدا ڕێڕەو بۆ تانکەکانی سەددام ئاسان کرا تا لایەنی ڕکابەر بشکێنرێت. ئەمڕۆش بە هەمان لۆژیکی ژێر بەغەل، دەسەڵاتدارانی هەرێم سەروەریی خاکی کوردستان و بەرهەمی دەیان ساڵ خەبات پیشکەشی ئەجێندای دەرەکی دەکەن، تەنیا بۆ ئەوەی تاج و تەختی بنەماڵەیی خۆیان بپارێزن.
* تاڵانکردنی سامان و تێکدانی گوزەرانی هاووڵاتییان
ململانێی دوو بنەماڵەی دەسەڵاتدار (بارزانی و تاڵەبانی) بۆ دابەشکردنی زۆنی سەوز و زەرد لە دوای ساڵی ١٩٩٦، سێبەری خستە سەر هەموو جومگە ئابووریییەکان. دەستبەسەرداگرتنی داهاتی نەوت، دەروازە سنوورییەکان و تالانکردنی سامانی گشتی، هۆکاری سەرەکیی ئەو فەلاقەبوونی گوزەرانەی هاونیشتمانیانەیە کە ئەمڕۆ دەنالێنن بە دەست حوکمی ئەوانەوە .
* پەکخستنی شوورا و حوکمی کاربەڕێکەری بەسەرچوو
ئەو عەقڵییەتەی لە ساڵانی ١٩٩٦دا هێرشی کردە سەر پەرلەمان، لە ساڵانی دواییشدا بە داخستنی دەرگای پەرلەمان و پەکخستنی دەزگا شەرعییەکان درێژەی کێشا. ئەمڕۆ کوردستان لەژێر ڕەحمەتی حکومەتێکی کاربەڕێکەری بەسەرچوودایە کە هیچ شەرعییەتێکی جەماوەری و دەستووریی نەماوە و تەنیا بە زەبری هێز خۆی سەپاندووە.
* پەیامی من بۆ جەماوەر
مێژوو نابێت لەبیر بكرێت، بەڵکو دەبێت ببێتە چەکێک بۆ هۆشیاری. بێدەنگبوون لە کاتێکدا کە دەسەڵاتی بنەماڵەیی بارزانی و تاڵەبانی خەریکی سڕینەوەی ئاییندەی گەنجانمانە، بەشدارییە لە درێژەدان بەو خیانەتە مێژووییانە.
کاتی ئەوە هاتووە؛
کە دەنگی ناڕەزایەتی یەکبخرێت و کۆتایی بە سیستەمێک بهێنرێت کە شەرعییەتی خۆی لە دەست داوە ئیرادەی گەلیان کرۆتە سەربازگە بۆ دەسەلاتی بنامەڵەی خۆیان. سەروەری یاسا ودادگاکان بگەڕێنێتەوە بۆ ئیرادەی گەل نیشتیمان



Post Comment