خراپترین کابینە، کابینەکەی مەسرور بارزانیە

ڕێبوار یاسین فەتاح

قوباد تاڵەبانی موچەی پێنادرێت، کەچی هەڕەشە دەکات!

مەسروور بارزانی لە ماوەی ئه م چه ند ساڵی پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەرفەتی زۆری هەبوو، وەک پیاوی دەوڵەت، هەرێمەکە بەرە و ئاشتی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری و دیموکراتی و

حوکمی یاسا ببات، بەڵام بە داخەوە، نەیتوانی!

لە دوو هەفتەی یەکەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، مەسروور بارزانی لە هیچ شوێنێک نەدەبینرا، لەکاتێکدا سەرۆکوەزیرانی وڵاتان، شەو و ڕۆژ لەگەڵ شارەزایان و خەڵکی خۆیاندا لە پەیوەندیدا بون.

لە سەردەمی حکومەتی مەسروور دا لێبڕینی مووچە، کرا بە بڕینی تەواوی مووچە، ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر ئابووری گشتی و بژێوی ژیانی ڕۆژانەی فەرمانبەران و مامۆستایان و موچەخۆرانی تر دانا!

لەسەردەمی مەسروور دا پەرلەمانی کوردستان ماوەی یاسایی خۆی تێپەڕاند و هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام نەدرا!

لە سەردەمی مەسرووردا ئەو حکومەتەی خۆی سەرۆکایەتی دەکات بوو بە حکومەتی ماوەبەسەرچوو!

لەسەردەمی مەسرووردا شیعەکانی بەغدا دەرفەتیان بۆ ڕەخسا بە بڕیاری دادگا، پەرلەمانی هەرێم سڕ بکەن!

لە سەردەمی مەسرووردا بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، ئێرانییەکان هەولێریان هاژەکباران کرد!

لە سەردەمی مەسرووردا، بۆ یەکەمجار گرژی کەوتە نێوان کونسوڵخانەکانی ئەمریکا و وڵاتانی تر لە هەولێر، کە بە بێ پشتگیریی ئەوان، ڕەنگە بەرگەی شەش مانگی دووژمنەکانمان نەگرین!

لە سەردەمی مەسرووردا ئازادی ڕادەربڕین، گەیشتووەتە خراپترین ئاست، ساڵانێکی زۆرە هیچ کەس و گرووپ و حیزبێکی سیاسیی نەیانتوانیوە ئازادانە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان لەهەولێر بکەن!

لە سەردەمی مەسرووردا چالاکوانان بە ئاشکرا و بێ بەڵگە و رێوشوێنی یاسایی، بە هۆی بیروباوەڕەوە زیندانی دەکرێن، دوای تەواوکردنی ماوەی زیندانی، جارێک و دووان و سیان،  

بؤ جاری سێیەم شێروانی شێروانی. 

بەزیندانیكردن حوكم درا

سزادانی شێروان شێروانی بۆ جاری سێیەم

شێروانی لە تشرینی یەكەمی 2020ـدا لەگەڵ چوار رۆژنامەنوس و چالاكوانی تری بادینان دەستگیركران و لە 16ی شوباتی 2021ـدا بە دەنگی زۆرینەی دادوەرانی دادگای تاوانەكانی هەولێر، بە “سیخوڕیکردن بۆ وڵاتان و هەوڵدان بۆ کودەتا”، تاوانبارکران و هەر یەكێكیان بە شەش ساڵ زیندانی حوکمدران.

ئەو بەرلەوەی حوكمەكەی تەواوبێت و ئازاد بكرێت، لە 20ـی تەموزی 2023دا دۆسییەكی تری بۆ كرایەوە و دادگا بڕیاریدا بە چوار ساڵی تر زیندانیكردن، لەسەر بە تۆمەتی “ساختەكاری”.

بڕیاربوو ئەیلولی ئەمساڵ شێروان شێروانی ئازادبكرێت دوای تەواوبونی حوكمەكەی، بەڵام جارێكی تر ئەم كەیسەی لەسەری كرایەوە.

بە بیانووی تۆمەتی جۆراوجۆر، حوکمی زیندانیان بۆ نوێ دەکرێتەوە!

ئەم سەرۆکوەزیرانە ماوەبەسەرچووە بۆ دوڵەتداری ناشێت!

ناتوانێت وەک حوکمدارێکی دادپەروەر و دڵ نەرم لەگەڵ گەلی خۆی ڕەفتار بکات!

ئەم سەرۆکوەزیرانە ماوەبەسەرچووە، کەمترین توانای ئایندەبینی بۆ گەلی باشوور گەلی کوردی نییە!

مەسروور بۆ ئەوە باشە لە پێگەی حوکمڕانی دووربخرێتەوە و بچێت خەریکی ژیانی خۆی بێت.

لە ماوەی چەندین ساڵی حوکمڕانی جوت بنەماڵەیی چی ڕوویدا !

کوردستان ژمارەی ملیاردێر و ملیۆنێری زیاتر بووە بە بەراورد بە شارەکانی تری عێراق

ئەمانە خاوەنکار نین کە بازرگانییان لە هیچەوە دروست کردبێت. ئەمانە داهێنەر نین کە پیشەسازی نوێیان دروست کردبێت. ئەمانە خێزانە سیاسییەکانن کە پۆستە گشتییەکانیان گۆڕیوە بۆ سامانێکی تایبەت.

لە کاتێکدا، خێزانە ئاساییەکانی کورد بوونەتە شارەزا لە دروستکردنی بودجەی ماڵەوە کە دواهەمین دیناری گیرفانیان چۆن بەکاربهێنن. ئێوە لە بودجە شارەزا بوون: ژماردنی ئەوەی ئایا دەرمان بکڕن یان خواردن، هەڵبژاردن لە نێوان پێداویستییەکانی قوتابخانە یان پسوڵەی خزمەتگوزارییەکان، بڕیاردان لەسەر ئەوەی کام پسوڵە دوابخەن تا مووچەی مانگی داهاتوو – (ئەگەر بێت).

ئەوان لە بڕی شارەزایی بودجە شارەزا بوون لە 

چۆن گرێبەستەکانی حکومەت بگۆڕن بۆ سامانی خێزان، چۆن خزمەتگوزاریە گشتییەکان بگۆڕن بۆ موڵکی تایبەت، چۆن دەسەڵاتی سیاسی بگۆڕن بۆ خۆشگوزەرانی هەمیشەیی. ئەوان بودجەی گشتیان دروست نەکرد – ئەوان سامانیان لە موچەکانی ئێوە دروست کرد.

هەمان ئەو پارەی نەوتەی کە ئەوانی کردە ملیاردێر، دەیتوانی هەموو خێزانێکی کورد بکاتە چینی مامناوەند. هەمان ئەو دەسەڵاتە سیاسییەی کە ئەوان بۆ دەوڵەمەندبوونی تایبەت بەکاریان هێنا، دەیتوانی بۆ گەشەپێدانی گشتی بەکاربهێنرێت. هەمان ئەو پەیوەندییانەی کە ئەوان بۆ قازانجی کەسی بەکاریان هێنا، دەیتوانی بۆ پێشکەوتنی نیشتمانی بەکاربهێنرێت.

پشت بە خوای گەورە ئێمە ئەم هاوکێشەیە پێچەوانە دەکەینەوە: سەرچاوە گشتییەکان بۆ بەرژەوەندی گشتی، دەسەڵاتی سیاسی بۆ خزمەتگوزاری گشتی، وە گەشەپێدانی ئابووری کە زۆرترین خێزانەکانی چینی مامناوەند دروست دەکات لە جیاتی بنەماڵەی ملیاردێر

ئێستە پێم بڵێن ئێمە لەسەر خۆڕاگریمان سوپاس دەکرێین یان بێ کەرامەتی؟

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت