هەڵبژاردن و کاریگەرییەکان
حسام الدین احمد
هەڵبژاردن لە باشوری کوردستان تەنها بۆ پرکردنی گیرفانی چەند کادرێکی باڵای حیزبە، بۆ گۆرینی هەندێک دەموچاوە، ئەگینا هەڵبژاردن لە باشوری کوردستان هیچ رۆڵیکی نەگێراوە لە گۆڕینی سیستەمی سیاسی و بەروەپێشچونی کۆمەڵگای کوردی و نەیتوانیوە خزمەتێکی بچوکیش لەو بوارەدا بکات.بۆیە
کەواتە..ئهوهی زامنی سهرکهوتنی دیموکراسیهت و گهشهی ووڵات بە گشتی دهکات بریتیه له هاوڵاتی چالاک و هوشیا،هاوڵاتیهک که سەنگ و پێگهی و بههای دهنگهی خۆی بزانێت و له ههمان کاتیشدا خۆی به بهشێک له پرۆسهی سیاسی و ئیدارهکردنی کاروباری ووڵات بزانێت تاوهکو بتوانێت لهسهر ئهو بنهمایهوه کاندیدی شایسته بنێرێتە دامەزراوە شەرعیەکانی ووڵات کە خۆی لە پەڕەمان و جومگە هەستیارەکانی دەسەڵاتدا دەبینێتەوە.
جێگای خۆیەتی بەردەوام ئەوە لەبەرچاو بگرین كە بەدیلی هەڵبژاردن هەرهەڵبژاردنە،تەنهاڕێگایە بۆ کەمکردنەوەی قەیرانە کەڵەکەبوەکان، ئەگەر ڕێگای هەڵبژاردن نەگرینەبەر ئەوە بە دڵنیاییەوە دەگەڕێینەوە بۆ چوار گۆشەی یەکەم،لێرەدا پرسیارێک بەرۆکمان دەگرێ ئایا بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و دیموكراسیەت چارەسەرە یان تاكڕەوی و دیكتاتۆرییەت و جەنگ و نائارمی و ململانێی نەشیاو و تەخوینکردنی یەکدی و لەناوبردن و تێكدانی ئەو ئەزمونەی كەبەخوێن و تێكۆشانی دەیان ساڵە گەلەکەمان بە دیهاتووە.



Post Comment