ئیلۆن مەسک پارتێک دادەمەزرێنێت
دوای زویربوونی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئیلۆن مەسک بڕیاری دا پارتێکی نوێی سیاسی لە ئەمریکا دابمەزرێنێت.
ئەوەی کە درزی خستە نێوان ترەمپ و دەوڵەمەندترین کەسی جیهان و دامەزراندنی ئەم پارتەی لێکەوتەوە، یاسای باج و خەرجییەکان بوو.
مەسک پێوایە، یاساکە حکومەتی ئەمریکا دەخاتە ژێر باری کورتهێنانێکی گەورە لە بودجەی فیدڕالیدا و دواجار وڵاتەکە مایەپووچ دەبێت.
ترەمپ لە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکادا، لە 4ی تەممووز، یاساکەی واژۆ کرد.
مەسکیش لە هەمان رۆژ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس راپرسییەکی کرد و گوتی ئەگەر زۆرینەی خەڵک بە باشی بزانێت، ئەوا پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت بۆ ئەوەی ببێتە رکابەری هەردوو پارتی سەرەکیی کۆماری و دیموکرات.
مەسک پێیوایە دوو پارتەکە، دوو سەری یەک مارن، یەک سیستم و سیاسەتیان هەیە، بەڵام بە دوو سیمای جیاواز.
لە راپرسییەکەی مەسکدا، ملیۆنێک و 248 هەزار و 856 کەس دەنگیان دا.
65.4٪ بە بەڵێ دەنگیان دا بۆ دامەزراندنی پارتێکی نوێ بەناوی پارتی ئەمریکا.
34.6٪ بە نەخێر دەنگیان دا.
Post Comment