لەدیموکراسییەوە بۆ کەلەڕەقی

گۆڤەند ڕۆستەم

هەڵبژاردن پرۆسیەیەکی دیموکراسییە، بۆ ئایندە و دەسەڵاتێک باش بۆ بەڕێوەبردن و خزمەتکردنی هاووڵاتییان، لەهەرێمی کوردستانیش، پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت. بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، هەر خولێکی پەرلەمان، بۆ چوار ساڵە، بەڵام لێرە؛ هیچ جارێک بۆ چوار ساڵ نەبووە، بەڵکو وەک نەریتێک بووە پێنج و شەش ساڵ.

هەموو کات ئەمەش زیانی بە پرۆسەی دیموکراسی لەهەرێم داوە، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەڵەتیی نیگەرانی لێکەوتووەتەوە.

جگە لەوەش، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە، هێز و پارتە براوەکان، رایانگەیاندووە؛ بەزووترین کات کابینەی نوێی حکوومەت پێدەهێندرێت، بەڵام هەموو کابینەیەک لەشەش مانگ بۆ ساڵێک و زیاتری خایەندووە.

ئێستا نزیکەی ساڵێکە هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کراوە، کەچی پارتە براوەکان، (پارتی و یەکێتی) خەریکی گفتوگۆ و دانوستاندن، ناتوانن رێک بکەون، رێز لەدەنگی دەنگدەر نەگیراوە، پەرلەمانیش تەنیا توانیویەتی یەک خاڵی

پەیڕەوەکەی جێبەجێ بکات، ئەویش سوێندخواردنی پەرلەمانتارانە، حزبەکان رێگە نادەن، دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێردرێت، بەهۆی رێکنەکەوتن، ئەمەش ئەرلی پەرلەمان کە یاسادانان و چاودێرییە پەکبخات.

عێراق لەناو بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەماندایە، هێزە سەرەکییەکە دەهۆڵی کارانەکردنەوەی پەرلەمان و پێکنەهێنانی کابینەی نوێ دەکوتن، بەوەی حزبەکان ئامادە نیین سازش لەسەر پۆستەکان بکەن، بەهۆی کەلەڕەقییانەوە، هەرێم لە پرۆسەی دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ هەر بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە، ئایندەی هاووڵاتییان لە تونێلێکی تاریکدایە.

هاووڵاتییان، چاوەڕێری ئەو بەڵێنانە دەکەن، حزبەکان لە کاتی بانگەشەی پێیان دەدرێت تا جێبەجێی بکەن، بەڵام ئەنجامەکەی نیگەرانی و نەبوونی دڵنیاییە کە یاری بەدەنگ و پیرۆزییەکانیەوە دەکرێت.

هەروەها ئەمە متمانەی هاووڵاتییانی بە پرۆسەی دیموکراسی و دامەزراوکانی حکوومەت لاواز کردووە. چونکە ٣٥ ساڵە بەڵێنی بەدیهێنان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە هەموو رووییەکەوە پێدەرێت، نەک بەدی نەهاتن و جێبەجێ نەکران، بەڵکو هەرێم گەڕاوەتەوە دواوە، گەندەڵی زیادی بووە، ئازادییەکان بەرتەسک کراونەتەوە، سەرچاوەکان وڵات لەلایەن حزبەکانەوە کۆنتڕۆڵ

دیار هەرکی دامەزرێنەری سەرنج پرێس و ڕۆژنامەنووسی تۆمارکراوە لە وڵاتی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت