کواڵیتی سینەمای بەرپرسانی سلێمانی
بنیامین سەلام ئەحمەد
ئەوەی لە دانپێدانانی تۆمەتبارانی ڕووداوەکانی ٢٢یی ئابدا بینرا کە یەکێتی ڤیدیۆی تۆمارکردن جگە لە گاڵتەجاڕی هیچی تر نیە، زۆر بەڕوونی ئاسەواری ئەشکەنجەدان بە ڕووخساری قسەکەرەکانەوە دیارە. ئەمە لەکاتێکدایە هەردوو پارتی دەستەڵاتداری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان خۆیان بە دوو هێزی دیموکراسیخواز ناودەبەن. لەڕاستیدا ئەوەی من دەیبینم سینەمایەکی گەورەیە، فیلمێکی ترسناکە بەڵام دەرهێنەرەکانی زۆر نەزان و بێ کارامەیین. بافڵ جەلال تاڵەبانی دەیتوانی کەمێک خەرجی زیاتر بکات بۆ ئەوەی ڤیدیۆیەکی بەهێزتر بڵاو بکاتەوە، بافڵ تاڵەبانی بە نیازی هۆلیۆد لێدوانی ئەم هاوڵاتیانەی بڵاوکردەوە بەڵام لە بنەڕەتدا کواڵیتیەکەی بۆلیۆدە.
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چاوی لەئاست دڕەندەییەکانی تاڵەبانی و بارزانیەکاندا نوقاندووە، وەکو ئەوەی هیچ نەبووبێت لەکاتێکدا هەموومان بینیمان لە ڕووداوی ٢٢یی ئابی ٢٠٢٥ دا چی ڕوویدا و چۆن ڕوویدا و چۆن ڕۆلەکانی ئەم نیشتیمانە کران بە سوتەمەنی جەنگی ناکۆکیی ئامۆزاکان!



Post Comment