داهاتی نەوت و گاز هۆکارێکی تر بۆ برسیبوونی خەڵک

شیروان نامیق

هەرێمی کوردستان بە نەوت و گاز دەوڵەمەندە، لەماوەی پانزە ساڵی ڕابردوودا هەردووو زۆنی زەرد و سەوز بە جیا دەستیان بڕیوەتە خێر و بێری ئەم هەرێمە و بارۆدۆخێکیان دروستکردوە کە بەهیچ جۆرێک مرۆڤەکان مافەکانیان پارێزراو نیە. داهاتە نەوتیەکان لەڕێگەی کۆمپانیاکانی خۆیانەوە لەنێوان کوڕەکانیاندا دابەش دەکەن، لەکاتێکدا نەوت سامانێکی گشتی وڵاتە کەچی لە هەرێمی کوردستان بووە بە سامانی حزب و بنەماڵەکان.

ئێستا کە لەکۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٥ داین، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئەو فەرمانبەرانەی تەنیا پشت بە موچە دەبەستن، کەچی سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە، ئەم نموونەیە لە حوکمڕانی لە کەم شوێنی جیهان بەدیدەکرێت، ئەوەی لێدەخوێنرێتەوە سیستەمی بەکۆیلەکردنی هاوڵاتیانە نەوەک بەڕێوەبردنی وڵات و حوکمڕانی.

دیار هەرکی دامەزرێنەری سەرنج پرێس و ڕۆژنامەنووسی تۆمارکراوە لە وڵاتی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت