خوایە بۆچی تەنها کورد ؟
شیلان عزالدین
بەڕاستی سەیرە،
هەرکەسێ یەکتۆز کاری بەدەس بێت و ئیشێکی کورد بکەوێتەلای ئیتر دەستیکردوە بە غەدرکردن لێیان.
ئەوەتا دوو ڕۆژە ( تەیف سامی ) بووە بە وەزیری دارایی عێراق ئەو کارە نامرۆڤانە و بێڕەحمییەی لەگەڵ کردین لە کاتێکا ( ئافرەتە مسوڵمان و حیجابە) !!
کەلەیاسای غەدرکردنا ئەوانە هەمووی پۆینتی خۆی هەیە ،
بەڕاستی دڵ و ویژدانی من ئیدانەی ئەو کارە ئەکات کە ئەوەش برسیکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و
جیاوازیکردنیانە لەگەڵ فەرمانبەرانی تری عێراق دا،
ئەو بڕیارەش لە لایەن خودی وەزیری دارایی عێراق (تەیف سامی ) یەو ە دراوە،
بەڵێ ئەمەش لە دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵەی حیزبە نا سیاسیەکانی خۆمانەوە سەری هەڵیاوە و دروست بووە بە تایبەتی (یەکێتی نا نیشتیمانی ) و ( پارتی نا دیموکراسی ) ، کە بەداخەوە باجی هەموو هەڵەیەکیان هەر خەڵکە سادە و فەقیرەکە ئەبێ بییات ،
لەڕاستییا جیاوازی لە نێوان فەرمانبەرانی هەرێمی (کوردستان و عێراقا )ڕەفتار و جوڵەیەکی نەتەوە پەرستانەیە،
ئەوە لەکاتێکا بەپێی دەستووری نەتەوەیی دان بەوەدا نراوە کە( کورد) بەشێکە لەو خەڵکانەی کە نەتەوەی (عێراق)یان پێك هێناوە.
بەڵام بەداخەوە (کورد) هەمیشە زوڵم و زۆر و جیاکاری بەرامبەری کراوە لە لایەن حوکمەتە یەك لەدوا یەکەکانی (عێراق)ەوە کە کار و باری وڵاتیان کەوتۆتە دەس،
لەکاتێکا بەشی زۆری ئەو سامانە سروشتییەی کە لە (نەوت ، گاز و غاز ) پێکهاتووە هەناردەی دەسی حکومەتی ( ناوەند/ عێراق )ی ئەکرێت گوایە پارەکەی بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی (عێراق)ی ئەگەڕێتەوە بەڵام کوا ؟!!



Post Comment