لە هەر سێ پەرلەمانتاری کورد یەکێکیان عەرەبی نازانێت
لە کۆی ٥٨ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنە کوردییەکان، ٢٠ ئەندامیان زمانی عەرەبی نازانن یاخود ناتوانن بە باشی گفتووگۆی پێ ئەنجام بدەن.
پارتی
پارتی دیموکراتی کوردستان، ٢٧ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، بەو کورسیەشەوە کە لە پارێزگای دیالە لە نێو لیستی عەزم دا بەدەستیهێناوە.
٩ ئەندامی پەرلەمانی ئەو حزبە زمانی عەرەبی نازانن، بەڵام ١٨ پەرلەمانتاریان زمانی عەرەبی دەزانن.
یەکێتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ١٨ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، بەو کورسییەشەوە کە لە شاری بەغدا و لەنێو لیستەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دا بەدەستیهێناوە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، لەو ١٨ پەرلەمانتارە نزیکەی ١٠ پەرلەمانتاریان زمانی عەرەبی دەزانن، ئەوانیتر عەرەبی نازانن یان ناتوانن بە باشی گفتووگۆی پێ ئەنجام بدەن.
هەڵوێست
رەوتی هەڵوێست، پێنج کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، ٤ پەرلەمانتاریان زمانی عەرەبی دەزانن، بەڵام یەکێکیان لە زمانی عەرەبیدا لاوازە
یەکگرتووی ئیسلامی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ٤ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیە، هەر چوار پەرلەمانتارەکەی ئەو حزبە زمانی عەرەبی دەزانن.
نەوەی نوێ
نەوەی نوێ سێ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، بەڵام یەک پەرلەمانتاریان زمانی عەرەبی دەزانێت.
کۆمەڵی دادگەری
کۆمەڵی دادگەری، یەک پەرلەمانتاری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە و ئەو پەرلەمانتارە زمانی عەرەبی دەزانێت.



Post Comment