پەڕلەمان
هەکار ڕەزا
لەهەموو جیهاندا یەکێک لەهەرە کارە گرنگەکان شێوەی بەڕێو بردن و ڕاپەڕاندن و کارەکانی هاوڵاتیانە هەر بۆیە خەڵکانی سیاسی و ڕۆشنبیر و خوێندەواران گەشتونەتە ئەو ڕاستی یەی بەڕێوبردن و ڕاپەڕاندنی کارەکانی وڵات لەڕێی پەرلەمانەوە چاکترین ڕێگایە چونکە لەڕێگەی هاوڵاتیانەوە نوێنەری خۆیان ئەگەیەننە ئەو شوێنەی کە (پەرلەمانە) ئەوانش کاریان یاسا دانان و لێ پێ چینەوەی ئەو کەسانەیە کە کەمتەرخەمی دەکەن لەکارو ڕاپەڕاندنی مافی هاوڵاتیان بەڵام بەداخەوە پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان وەک هەموو کانی تری ئەم هەرێمە بێ واتاو بێ نرخ کراوە لەلایەن هەردوو حیزبی بنەماڵەوە کە خۆیان بە ڕۆشنبیریی کوردستان دەزانن هەر جارەی بەجۆرێک بێ واتاو بئ نرخی دەکەن ناردنی لۆتی و گۆرانی بێژ ەکان عارەبان چی بۆ دەنێرن کەدیارە هەموو بۆ ئەوە یەکە ئەم دەزگا گرنگەکە (پەرلەمانە) بەکاری خۆی هەڵنەستێ کە لێ پرسینەوەی هەموو ئەو دۆخەی پارە خواردنانەی هەردوو حیزبی مافیا دەیبەن لای خەڵک ئاشکرا نەکرێت لەڕوی یاساییەوە کە ئەمەیش ڕێزنەگرتنی وەک و مافی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمەیە بەدەرە جەیەک هەربۆیە پەرلەمانێک ئاوای لێبکرێت بوون و نەبوونی وەک یەک دەبێت بۆیە کە ساڵانی پێشوو زۆر بێ باکانە و بەئاسانی بۆ ماوەی (2)ساڵ دایان خست کە ئەمە پرسیارێک زۆر سەیرە هەتا ئێستا ماوە هەر حیزب و دەسەڵاتێک خۆی بە دیموکراتی ناو بەرێت پەرلەمانی هەرێمەکەی دابخرێت بۆ (2)ساڵ ئێستاش جارێکی تر پەرلەمان هەڵبژێردراوە ئەو لم لەلایەن هاوڵاتیان و بەڵام هەردوو بنەماڵە چاوچنۆک و مافیاو گەندەڵەکەی پارتی و یەکێتی نزیکەی یەک ساڵە پەرلەمان دەست بەکار نەبووە ئەمەش جۆر و وێنەیەکی تری گاڵتەجاڕی حیزبی بنەماڵە دەردەخات
لە هەرێمی کوردستان



Post Comment