بۆ یادی ١٧ شوبات بە زیندوی دەمێنێتەوە ؟
ئاکام عومەر محمد
كاتێكیش هاونیشتمانیان بۆ دابین كردنی خزمه‌تگوزاری و بن بڕكردنی گه‌نده‌ڵی هاتنه سه‌ر شه‌قام له جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان و گوێگرتن له هاونیشتمانیان ، به گوله وه‌ڵامیان دانه‌وه و چه‌ندین كه‌سیان شه‌هید كرد و ده‌ستیان چووه خوێنی ئه‌و ڕۆڵانه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كانیان خاوه‌نی ده‌یان قوربانی بوون دژی ڕژێمی به‌عس.
هەرچەندە ڕەنگە نوسین و قسەکردن
دەربارەی ڕوداوەکانی (17) ی شوباتی ٢٠١١ لە ئێستادا کاریگەریی ئەوتۆیان نەمابێت و نەیشتوانێت ڕەهەندێکی نوێی ئەو ڕوداوانە بخاتەڕوو، تەنها لە چوارچێوەی جوینەوەی یادەوەرییەکی سیاسیی گرنگدا لە هەرێمی کوردستان خۆی بەرجەستەبکات.
ڕەنگە هەندێک کەسی تریش قسەکردن دەربارەی ئەو ڕوداوانە وەک تێڕوانینێکی سەرپێیانە نرخاندنێکی سادە بۆ ئەو ڕوداوانە دایبنێت، بەڵام خۆپیشاندانەکانی (17) ی شوباتی ٢٠١١ بوارێکی گرنگە بۆ تێگەیشتن لە مێژووی حوکمڕانیی ناتەندروستی کورد لە باشوری کوردستاندا، هەروەها هۆکارێک بوو بۆ بەرهەمهێنانەوەی ئومێدێکی لەدەستچوو، کە پاش بیست ساڵ لە حوکمڕانیی کورد لە باشووری کوردستان بەرەو نەمان چووبوو. ڕەنگە بە پێوانەکانی ئێستا ڕوداوەکانی (17) ی شوبات جگە لە سەرقاڵکردنێکی جەماوەریی و بێزارکردنی دەستەڵات، هیچی تر نەبووبێت، بەڵام لە ڕاستییدا (17) ی شوبات بەشێکە لەو ساتەوەختە زیندووەی، کە هەموو نەتەوەیەکی کپکراو لە ساتێکی دیاریکراوی مێژوویی‌دا دەبێت ئەنجامیبدات. واتە دەتوانین ناویبنێین ساتەوەختی ڕەتکردنەوەیەکی کوردییانە بۆ دەستەڵاتی کوردیی. پشتکردنە ئەو مێژووە پڕ درۆ‌و بڵاوەی، کە بە ناوی شۆڕش و کوردایەتییەوە بۆ خەڵک دروستکرابوو. چونکە ئەو ساتەوەختەی مرۆڤی ناو کۆمەڵگایەکی قوربانیی لە شۆڕشگێڕەکانی خۆی یاخیدەبێت، ساتەوەختێکی هێجگار گرنگەو پڕە لە وزەی یاخییانەو هەنگاونان بۆ شۆڕشێکی تر.
كاتێ حه‌ڤده‌ی شوبات ڕویدا (20) ساڵ بوو ڕاپه‌ڕین ئه‌نجامدرابوو، (8) ساڵیش بوو ڕژێمی به‌عسی به ته‌واوه‌تی ڕووخابوو .
له‌ماوه‌ی (20) ساڵدا كه باشترین ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی بوو ، نه‌یتوانی له‌ڕووی سیاسیه‌وه داڕشتن و دروست كردنی بڕیاری سیاسی بخاتهدهرهوهی هه‌ردووحزبی ده‌سه‌ڵاتدارو گشت هێزه‌سیاسیه‌كانی تر به‌شداری پێبكات ، نه‌توانرا داهات شه‌فاف بكه‌ن ، نه‌توانرا دادگاكان سه‌ربه‌خۆ بكه‌ن و ده‌زگانیشتمانیه‌كان كارابكه‌ن وپهیوهندیهدیبلۆماسیهكان به نیشتمانی بكه‌ن ، له جیاتی هه‌موو ئه‌مانه هاتن هه‌ر له كورسیه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه تا داهاته‌كه‌ی و شاروشارچكه و گونده‌كانی په‌نجا به په‌نجا له نێوان خۆیان دابه‌ش كرد ، فرمێسك و خوێنی ئه‌نفال و كیمیاباران و كۆڕه‌وی خه‌ڵكیان تاڕادده‌یه‌كی باش له بیر كرد .
هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد گیانی نیشتمان په‌روه‌ری لای تاكه‌كان ته‌واو لاوازبوو ، ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ناڕه‌وا له‌سه‌ر حسابی گه‌ل ده‌ستی پێكرد و هێزی چه‌ك دار و پێشمه‌رگه له جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌ك بخرێته‌وه به هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه لێك دابڕانی قوڵیان بۆ دروست كرد .
خزمه‌تگوزاریش له هیچ كاتێكدا له ئاستی پێویستدا نه‌بوو ، له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه رۆحی نیشتمان په‌روه‌ریان به‌ته‌واوه‌تی لاوازكردو بونه هۆكاری كۆچی به كۆمه‌ڵی گه‌نجان و خاوه‌ن به‌هره‌و تواناكان .
دامه‌زراندن له دام وده‌زگاكانی حكومه‌ت كرا به ته‌زكیه‌ی حیزب و هاوڵاتی پله یه‌ك و پله دوویان دروست كرد ، هه‌ركه‌س سه‌ربه هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات بوایه پله‌یه‌ك بوو له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌ی تر پله دوو و پله سێ بوون .
لەلایەکی ترەوە (17) ی شوبات بووە هۆی ئەوەی، کە چیی تر شۆڕش و شۆڕشگێڕەکان لە فەرهەنگی سیاسیی کورددا وەک کردەیەکی پیرۆز و مرۆڤگەلی پیرۆز وێنانەکرێن، بەڵکو وێنەی شۆڕشگێڕەکان لە قوربانییەوە گۆڕا بۆ جەللادێکی گرژ و مۆن. ئەگەر ڕونتر بڵێین، دەتوانین ئاماژە بۆ ئەوە بکەین، کە (17) ی شوبات توانیی قۆناغی قوربانیدان و قۆناغی دڕندەیەتیی لە مێژووی شۆڕشگێڕەکانی کورددا بەتەواوەتیی لەیەک نزیکبکاتەوە، بە واتایەکی تر دیواری جیاوازیی نێوان ئەم دوو قۆناغەی لەبەریەکهەڵتەکاند.
هەرچەندە پاش هەشت ساڵ لەو ڕوداوانە، بەدەر لە سیاسییە حوکمڕانەکان، بەشێک لە دەستەبژێری نوسەر و ڕۆشنبیرەکان پێیانوانیە، کە ڕوداوەکانی (17) ی شوبات و بکەرەکانیشی تەنها وێنەیەکی درێژکراوەی ناشیرینییەکانی دەستەڵات بوون، بەڵام لە فۆڕمێکی جیاوازدا. بەم پێوانەیە، هەموو ئەوەی، کە ڕویداوە، جگە لە وەهمێک هیچی تر نییە، تەنانەت شۆڕش و شۆڕشگێڕە نوێکانیش بەشێکن لەو دۆخە ناشیرینەی، کە لە وڵاتی ئێمەدا ڕودەدات.
بەڵام بەدەر لەو بۆچوونانە، (17) ی شوبات توانیی واتایەکی تر بە خەباتی شەقام بدات و تا ئەندازەیەکی زۆریش ئەو ئەرکە سیاسییەی لەسەر شانی بوو بەجێیبگەیەنێت، بەدەر لە هەموو گوتارێکی سۆزداریی، (17) ی شوبات پێویستییەکی سیاسیی بوو، کە هەموو کۆمەڵگایەک لە ڕەوتی بەرەوپێشچوون و گەشەپێدانی پرۆسەی دیموکراتیدا پێویستیی زۆری بەم جۆرە ڕوداوانە هەیە. هەر بۆیە ناکرێت ئەو ڕوداوانە لە یەک ڕەهەندەوە سەیربکرێن، واتە نابێت ڕوداوەکان وەک وەهمێکی سۆزداریی دەربخرێن، یاخود وەک مامەڵەی بەرژەوەندیخوازانەی هەندێک ڕەوتی سیاسیی لێکدانەوەیان بۆ بکرێت، بەڵکو پێویستە وەک ساتەوەختێکی زیندوو و پڕ لە جوڵەی بزاوتی ناڕەزایی و یاخیبوونی جەماوەریی لە مێژووی نوێی کورددا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
بۆیه (17)ی شوبات مامۆستایه‌كی ئاینی و ڕۆشنبیرێكی ڕادیكاڵ وگه‌نجێكی خوێن گه‌رمی هه‌موو خسته یه‌ك سه‌نگه‌ره‌وه ، چونكه هه‌موویان دروشمی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیان به‌رزكردبوه‌وه‌و داوای خزمه‌تگوزاری باشتر‌و سه‌روه‌ری یاسایان ده‌كرد.



Post Comment