17 شوبات بۆ؟
ئاوات جەمال
17 شوبات مێژوویه‌كی لێوان لێو له خه‌باتی مه‌ده‌نی بوو بۆ هاونیشتمانیان و مایه‌ی شكست بوو بۆ ئه‌وانه‌ی به فیشه‌ك وه‌ڵامی خه‌باتێكی مه‌ده‌نییان دایه‌وه.
ئه‌و جه‌ماوه‌ره پڕ له جۆش وخرۆشه‌ی كه‌له17 شوباتدا هاتنه سه‌رشه‌قام و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی ناڕازی كوردستانیان ده‌كرد له‌به‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو نادادپه‌روه‌رییه وده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ناڕه‌وا و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان و ناڕوونی داهات وپه‌یوه‌ندی ئیقلیمی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و دروست نه‌كردنی فرسه‌تی یه‌كسان بۆههلی كار بێ جیاوازی و به‌حیزبی كردنی سه‌رجه‌م كایه‌كان و بێ رۆڵكردنی ده‌زگانیشتمانیه‌كان و بێ پلانی بۆئایندهو به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات له‌سه‌ر بنه‌مایی پارێزگاركردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و حیزبی و بنه‌ماڵه ییه‌كان روویدا.
لەم ڕۆژانەدا هەر قسەیەک بکرێت لەسەر سیاسەت، بێ شک دەستی حزبێک یان لایەنێک دەخرێتە پشتتەوە. لە زرووفێکی ئاوادا ڕەنگە کارێکی ئاسان نەبێت قسە لەسەر ڕووداوەکانی حەڤدەی شوبات و ڕۆژانی دوایی بکرێت، چونکە مەترسیەک ئەوەیە کە ئەو ڕووداوە وەک خۆی، وەک کردەیەکی سیاسی بە نادیدە دەگیرێت و پتر خوێندنەوەکان بە ئاراستەی تەسکی بەرژەوەندی حزبی و دەمەدەمی سەر تەلەفزیۆن و موزایەدەی حزبی مل دەنێن. لەلایەکی تر، سادەکردنەوەی تاوانی سیاسی و خوێندنەوەی هەڵە بۆ ڕووداوەکە گرفتێکی ترە و دەشێ هێندەی تر هەوڵی تێگەیشتن لەبار ببات.
ڕووداوەکانی 17 ی شوبات دەکرێ لە سێ لاوە هەوڵی لێتێگەیشتنی بدەین. لە ئاستی یەکەمدا، کاریگەرییەکانی ڕووداوەکە؛ وەک کارەساتێکی دڵتەزێن. لە دەستدانی ئەو هەموو خەڵکە مەدەنییە لەخۆیدا کارەساتێکە و دەکرێ چەندین توێژینەوەی گرنگی لەبارەوە بکرێت. کاریگەری ڕووداوەکە لەسەر کەس و کاری قوربانییان؛ کاریگەری ئەو ڕووداوانە لەسەر ڕای گشتی دەربارەی دەسەڵاتی کوردی؛ کاریگەرییان لەسەر کەمبوونەوەی هەستی نیشتمانپەروەری، تاد. هەر لەم ئاستەدا، دەکرێت تێفکرین و تیۆریزەی ڕۆلێ نەزۆکانەی یاسا لە هەرێمی کوردستاندا بکرێت. یاسا وەک بێدەستەڵات-ترین کایەی ژیانی سیاسیی لە هەرێمی کوردستاندا.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه گه‌لێك رۆشنبیر‌و سیاسی و هاونیشتمانی ئاسایی و هه‌ندێك له دۆستانی ده‌ره‌وه‌ش هاواریان لێ كردن كه‌حكومڕانی ئاواناكرێت و ووڵات ئاوا ناچێت به‌ڕێوه به‌ڵام بێ باكانه مامه‌ڵه‌یان كرد 60 ڕۆژ هاوڵاتیانی ناڕازی پڕگه‌روویان دروشمی جۆراو جۆریان بهرزكردهوهوچهندین پرۆژه‌یان پێشكه‌ش به‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی هه‌رێم كرد به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه بێ باك بوون تاسه‌رئه‌نجام خۆپیشاندانه‌كان 10 شه‌هیدو 670 برینداری لێكهوتهوه، 17ی شوبات توانی شه‌قامێكی زیندوو دوور لهئایدۆلۆژی له‌جوڵانه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیدا پێشكه‌ش بكات رۆشنبیرێكی رادیكاڵ و مامۆستایه‌كی ئاینی وگه‌نجێكی تازه پێگهیشتووچوونه یه‌ك سه‌نگه‌ری خه‌باته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌م و نادادپه‌روه‌رییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌یكرد.
ئێمه‌باش ده‌زانین له‌ناخی خه‌ڵكی كوردستاندا چه‌ندین گردبوونه‌وه ی له‌شێوه‌ی 17ی شوباتدا په‌نگی خواردۆته‌وه، بۆیه جێی خۆیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی واز لهسهركهشی و بێ باكی به‌رامبه‌ر به‌داخوازییه‌كانی شه‌قام بهێنێ وببێ بهخزمهتكارێكی راسته‌قینه‌ی هاوڵاتیان چونكهئێستابارودۆخهكه بۆكورد به‌گشتی كه‌لێك هه‌ستیاره‌و پێویستی بهئاشت بوونه‌وه‌ی گشتی هه‌یه تابه‌هۆی سه‌ركه‌شی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه كه‌له‌ڕابردوودا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خیزبایهتی و بنه‌ماڵه‌یی و كه‌سی ده‌یان ده‌سكه‌وتیان له‌ده‌ستداوه ئه‌م فرسه‌ته‌ش كه‌ئێستا هاتۆته‌پێشه‌وه گهربهعهقڵی رابردوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت هه‌رهه‌مان به‌رئه‌نجامی لێ ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌م گه‌له قوربانی گه‌وره‌ی داوه خاوه‌نی ئه‌نفال وكیماباران و كۆڕه‌وه، شایه‌نی ئه‌م ژیانهنییه كه‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه.



Post Comment