داگیركردنی زەویی كشتوكال و زەویی گشتی لە هەرێمی كوردستان

شەماڵ سلێمان

پێشەکی

لە ماوەی نزیکەی سێ دەیەی ڕابردوودا، زەویی كشتوكال، زەویی گشتی و زەویی تایبەت لە هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی داگیرکردن بوونەتەوە بەشێوەیەکی نایاسایی. ئەم پڕۆسەیە كە زۆرجار بەناوی «پڕۆژەی گەشەپێدان» یان «نوێسازی» دەكرێت.

هێزی سیاسی و داگیركردنی زەویی بەناوی گەشەپێدان

بەناوی پڕۆژەی گەشەپێدان، زەویی گەورە داگیردەکرێن و بەناوی فلاتی بازرگانی بێ ڕێپێدانی خاوەن زەوی.

لە چەند شوێنێكی ناوەندی وەكوو ناوەندی بازرگانی نیشتمانی (Nishtiman Bazaar) و ناوچەی داون‌تاون (Downtown)، کە بەشەکی گۆڕستانی شیخ ئەحمەدە بەشەکەی تریشی لەلایەن نێچیرڤان بەرزانیەوە داگیرکراو درایە بازرگانێک بە ناوی نزار حەنا بزانن چۆن کراون بە ملیارنێر.

دەتوانن لەو لینکەوە بینەری بن بزانە چۆن ئەندام پەرلەمانی کوردستان عەلی حەمەساڵ باسیان دەکات:

داون تاون و نیشتیمان

بەڵام زۆر خاوەن زەوی و خێزانەكانی ئەو ناوچەیانە ئەم گۆڕانكارییانە قبوڵکراو نیە بەڵام دەسەڵاتیان نیەو سەرکوت دەکرێن.

یەكێك لە خاوەن زەویەكانی ئەو ناوچەیە دەڵێت:

“زەویەكانی من خاوەن سندی یاسایی بووە. ئەوان هاتن و وتیان پێویستە زەویەكەت بۆ پڕۆژەی گەشەپێدان بەکاربێنین. من قبووڵم نەبوو، بەڵام زەوییەكەم بەهۆی دەسەڵات و پارە داگیركرا.”

بەڵام بەهۆی نەبوونی سیستەمێكی دادپەروەری و شفاف، ئەو قەسەیە بێ سوودە.ئەم جۆرە داگیركردنە بە شێوەیەکی فراوان لە هەولێر، دهوك و سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە دووبارە دەبێتەوە.

داگیركردنی زەویی كشتوكال لەلایەن فەرماندەكان و عەسکەریە بالادەستەكان

لە چەند ناوچەیە كشتوكالی وەكوو شیوەشان، مەخمور، خۆرماڵەو زەویەجوتیارانی کورد لە پردێ و ناوچە جێ ناکۆکەکان، زەوییەكان بەناوی “پڕۆژەی ئەمنی” لەلایەن کەسانی سەربازی بالادەست داگیركراون.

بە دوای ئەوە ئەو زەوییانە دەبن بە شوێنی پڕۆژەی نفت و گاز یان پڕۆژەی بازرگانی، بێ ئەوەی هیچ سوودێكی بگەیەنێت بە خاوەن زەوی.

بەشێوەیەکی دیكە، فەرماندە و ئەفسەرەكان زەویی دەست بەسەردادەگرن بەڵام لەڕاستیدا ئەو زەوییە دەبن بە مال و مزەرەعەی تایبەتی. ئەمە هۆی ئەوە بووە كە زۆر جوتیار ژیان و كارەكانیان لەدەستبدەن.

زەویی گشتی، باخ و پاركەكان

زەویی گشتی، كە پێویستە خزمەت بكات بە خەڵك، زۆرجار دەبن بە مەبه‌ستی بازرگانی.

بە نموونە، چەند پارك و باخی گەورە لە ناو هەولێر، سلێمانی و دهوك،و هەڵەبجەو کەرکووک لەلایەن كەسانی دەسەڵاتدار داگیركراون، و بەناوی گەراجی سەیارە، یان بەناوی بازرگانی یان فلاتی نیشتەجێبوون گۆڕدراون.

لە چەند حاڵەتیكدا، خەڵك پارە دەدەن بۆ ئەو شوێنانەی پێشتر خزمەتگوزاری گشتی بوو یان زەویەک بۆ پاڕک دانراوە دەکرێتە پرۆژەی بازرگانی. ئەمە وەك یەك لە نموونەیەكی بەرچاو، نیشانەی ئەوەیە كە زەویی گشتی دەبێتە هۆی پارە و سوودی تایبەتی بۆ كەسانی دەسەڵاتدار.

داگیركردنی بەهۆی نەتەوە و دانیشتوانی عه‌رەب

لە هەندێ ناوچەی كوردستان، وەكوو خانەقین وپردێ، زەویی كوردی داگیركراوە لەلایەن دانیشتوانی عەرەب عەرەبی هاوردەکراو وەک سەردەمی سەدامی گۆڕبەگۆڕ داگیردەکرێن و لەلایاب میلیشیای حەشدەوە پشتیوانی دەکرێن!!!

ئەم كارە زۆرجار بووە هۆی توندوتیژی نەتەوەیی و ناڕەزایی لە نێوان خاوەن زەوی کورد و ئەو دانیشتوانەی داگیری دەکەن عەرەبی هاوردەکراو.

ئەنجامی داگیركردن و ئەو زیانانەی دەهێنرێت

ئەنجامی ئەم داگیركردنە بووە:

• لەدەستچوونی زەویی كشتوكال.

• گەشەپێدانی ناڕەزایی و باوەڕی كەمی بە سیستەمی یاسا.

• وەكوو ئەوەی خەڵك دەبینن، یاسا و دادگا بەردەوام لە خزمەتی دەسەڵاتدارەكانە، نە لە خزمەتی گشتی.

• لەدەستچوونی ژینگە، بەهۆی گۆڕینی زەویی كشتوكال بۆ زەویی بنای بازرگانی.

• زیادبوونی ڕێژەی بێكاری لە نێوان ئەو كسانەی زەوییان لەدەستدا.

پڕۆژەكانی گەورە و هاوبەشبوونی بازرگانی – سیاسی

لە چەند ناوچەیە گرنگی هەولێر و دەوروبەری شارە گەورە، پڕۆژەیە گەورە بازرگانی و نیشتەجێبوونی دروست بووە لەلایەن كۆمپانیای پەیوەندیدار بە هێزە سیاسیە سەرەكیەكان. ئەم پڕۆژانە زۆرجار بە پشتپەناوی دەسەڵات و پارتیە سیاسییەكان داگیركراون و بە شوێنە بازرگانی گەورە گۆڕدراون.

ناوچەیە وەكوو پاڤیلۆن و ئەڕبیل هیڵ نموونەیەكی بەرچاوە لە ئەو جۆر پڕۆژانەی كە زەوییە گشتی یان تایبەتی لە ناوەندی شارەكان گۆڕاكران بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوونی بەرز. ئەم كارە زۆرجار بە هاوبەشی كۆمپانیای بازرگانی و فەرمیاندنی كەسانی پەیوەندیدار بە هێزە دەسەڵاتدارەكان جێبەجێ دەكرێت.

لە ئەو پڕۆژانەدا، پارە و سەرمایەی زۆر بەكارده‌هێنرێت بە ناوی گەشەپێدان، بەڵام خاوەن زەویی سەرجەم كاتیەكی درێژ بە بێ سوود دەمێنێن. ئەوانی كە خاوەنداری ئەو زەویانە دەکەن ناچاردەکرێن، زەویی بە نرخێكی زۆر كەم بفڕۆشن بۆ ئەو كۆمپانیایەی كە پەیوەندیداری سیاسیان هەیە.

٧. كۆتایی و پێشنیارەكان

داگیركردنی زەویی بەشێوەیەکی سیستەمی بەردەوامە لە هەرێمی كوردستان و عێراق.تاکە ڕێگاش بۆ وەستانی گەڕانەوەیە بۆ یاساو و گێڕانەوەی زەویەکانە بۆ خاوەن موڵک

پێویستە:

1. یاسای نوێی پاراستنی زەویی بە شێوەیەکی ڕوون و شفاف نووسرێت و جێبەجێ بكرێت.

2. سەرژمێری هەموو زەویی گشتی و تایبەتی بە شێوەی گشتی بڵاوكراوە بكرێت.

3. دادگای تایبەتی بۆ پێشگرتن لە داگیركردنی زەویی دروست بكرێت.

4. هەموو پڕۆژەی گەشەپێدان دەبێت بە شێوەیەكی ئازاد و بەهەماهەنگی خاوەن زەویەكان جێبەجێ بكرێت.

وەڵامی خاوەن زەویەكان

“ئێمە نەك زەویەكەمان داگیركراو لەدەستمان چوو، بەڵكو ڕووی ڕاستی یاساو دادگا وێنا دەکات. ئەوان دەسەڵات هەیەو ئێمە بێ دەسەڵات”.

كۆتایی

داگیر کاریەکان ئەوەندە زۆرە ناهێنە ژمار لە سەری ڕەش لە پیرمام و دەباشان لە سلێمانی و ماڵی نێچیرڤان بارزانی و پڕۆژەی ئەڕبیل هێڵ کە ئیدریس نێچیرڤان بارزانی خاوەند داریەتی دەکات وە پاڤیلۆن لە تەنیشت مەتاڕی هەولێر کە ئارین مەسرور بارزانی خاوەنداریەتی دەکاتو داگیرکردن زەوی بازاڕی نیشتیمان و داون تاون و دروستکردنی ئیمپایەر دەیان و سەدانیتر….

ئەگەر داگیركردنی زەویی بە شێوەیەكی جدی چارەسەر نەكرێت، ئەمە لە داهاتوودا دەبێتە مەبه‌ستی ناڕەزایەتی، خۆپیشاندانی گشتی لە ئێستاش نەبێت لە داهاتوودا. زەویی، كە نیشانەی نیشتیمان و ژیانە، دەبێت بپارێزرێت و نەبێت بە ئامانجی پارە، دەسەڵات و داگیركردنی نایاسایی.

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت