یەکێتی و پەلەو پۆست و چارەنووس
ڕزگار محمد
بافڵ، ڕێبواری بۆ ئەوە دانابوو، کاتێک بەخۆی و شەش حەوت پیکاب کۆماندۆوە ئەچووە کەرکووک، لە سەیتەرەکەی چیمەن، غورفە عەمەلیات ڕێگایان نەئەدا داخڵ بێت، ڕێبوار ئەهاتە چیمەن داخڵی ئەکرد!
ڕێبوار تەها، ئەگەر پەرلەمانتار بوایە، پلەکەی لە وەزیر گەورەتر بوو. کە موحافیز بوو، پلەکەی وەکیل وەزیر بوو. ئێستا کە نائیبی موحافیزە، پلەکەی مودیرعامە.
لە نێو یەکێتیدا موستەقبەلی زاتی، وجودی نییە. تۆ دەشێت بۆ ماوەی نیو سەعات بکرێیتە نائیبی سکرتێر و کتوپڕ لاتبدەن و بتکەنە نائیب زابت. لە ماڵی خۆت دانیشتوویت و ڕەنگە لە پڕ بکرێیتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، هێشتا بە باشی لە مەوزوعەکە تێنەگەیشتوویت، لابراویت!
ئیدی بەوە نییە چەند ساڵە یەکێتیت و چەند دڵسۆز و شارەزایت. دەشێت ببیت بە شت و دەشێت نەیشبیت! ڕەنگە بووەستن لەسەرت تا هەموو پلە حیزبییەکان بە سەرکەوتوویی ببڕیت و ئەوجا دەرتبکەن!
ئیش کردن لەم حیزبەدا خۆش نییە، ناوەڵا برام نەتیجەی نییە. ئێ تۆ دە ساڵ کۆنفۆ بکە ئەبیت بە شتێک، کەچی سیودوو ساڵ یەکێتی بیت، ئەشێت نەبیت بە هیچ. حەوت ساڵ لە مەسبەحێک مەلە بکەیت، هەر خاترێکت دەگرن، بەس لە یەکێتیدا وا نییە، ئەشێت لە کۆتاییدا فیلمت بسووتێ و دەرتکەن.
بەخوا یەکێتی بوون ئاوبێژانەوەیە، کورە نەبەخوا موستەقبەلی نییە. ئێستا مەسەلەن بافڵ تووڕە بێت، سەعدی پیرە بەشەق دەردەکات، ئیتر خەباتی هەیە و کۆنە و سەرکردەیە و ئەمانە ناخوات! ئەوجا بەو بژار بێ دەماغەی قەنات هەشت دەڵێن، باسی حیکمەتی ئەم دەرکردنە بکە.
ئێ بەخوا فەتح بکەیتەوە و خەریکی شناو بیت باشترە لەوەی یەکێتی بیت، فەتح کردنەوە ئیحتیمالە ڕۆژێک ببیت بە بروسلی، بەس یەکێتی بیت نابیت بە حیچ و ئاوا وەکو ڕێبوار بە نەوەد هەزار دەنگەوە ڕیسوات ئەکەن.



Post Comment