ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ چالاکیەکی گەورەی ئەنجامدا
ئەمڕۆ ٢٨/٤/٢٠٢٦ ڕۆژی سێ شەممە ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ چالاکی گەورەی ئەنجامدا لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری لەندەن لە ژێر ناونیشانی زیندان شوێنی دەنگی ئازاد نیە .
بە مەبەستی پشتگیری کردن و پاڵپشتی لە ڕۆژنامەنووس شیروان شێروانی دوای ئەوە کە ماوەی زیندانیەکەی درێژ کرایەوە بۆ جارێکی وە لە ئێستا لە بەرواری ٢٢/٤/٢٠٢٦ مانی لە خواردن گرتووە لە زیندان بە هۆی جێ بەجێ نەکردنی داواکاریەکانی و پێشیل کردنی مافەکانی .
بۆیە ماوەی زیاتر لە شەش ڕۆژ بەردەوامە لە مانگرتن وە بە قسەی کەس و کارەکەی تەندروستی باش نیە لە زینداندا .
بۆیە ئێمە ئەمڕۆ بۆ پاڵپشتی و گوشار دروست کردن ژمارەیەکی زۆر چالاکوان لە ئەندامانی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات داوامان لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە کۆتایی بهێنێت بەو ستەم و زوڵمەی کە لە ماوەی چەند ساڵدا بەرامبەر شیروان شێروانی دەکرێت .
هەروەها داواکاریەکانی جێ بەجێ بکرێت وەک هەر زیندانیە و مافەکانی لەوە زیاتر پێشیل نەکرێت .
جونکە ئەمە پێشیلکاریەکی ئاشکرای مافی مرۆڤ بێدەنگ کردنی دەنگی ئازاد و پێشیل کردنی مافەکانی ڕۆژنامەگەریە .
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە کاری میدیایی و ڕۆژنامەگەری بەرەوپێش چوونی زۆر بەخۆیەوە بینیوە و هەموان ئازاد ، بەڵام بەداخەوە ئەمە تەنها چەواشەکاری و بانگەشەی بێ بنەمایە .
ئاوات جمال – لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ.



Post Comment