رێکەوتنی زیندان و شاسوار !!!

ڕەوەند حسێن

سەرەتا دەبێت بزانین ئەو هۆکارەنە چی بوون کە شاسوار و نەوەی نوێ چونە ژێرباری رێکەوتنی ئیجباری؟؟؟؟

نەوەی نوێ، کە ساڵانێک خۆی وەک دەنگی گۆڕانکاری و ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە ناساند، ئەمڕۆ بە فرۆشتنی دەنگی دەنگدەران، وەرگرتنی پۆستی وەزاری بۆ خوشکی بازرگانە هەڵپەرستەکە و سەپاندنی گرێبەستی دارایی خەیاڵی و مەرج و سزای توند بەسەر پەرلەمانتارەکانیدا، ڕووی ڕاستەقینەی پرۆژەکەی ئاشکرا کرد. ئەو دەنگانەی کە بە ناوی گۆڕانکاری وەرگیران، ئێستا لە بازاڕی دەسەڵاتدا بوونەتە کاڵای کڕین و فرۆشتن.

ئەوەی لە میدیاکاندا وەک واژۆکردنی هاوپەیمانی بینیمان، تەنها شانۆگەرییەکی ڕاگەیاندن بوو بۆ چەواشەکردنی خەڵک؛ چونکە ڕێککەوتنی ڕاستەقینە هەر زوو لە ژوورە تاریکەکاندا و بە “تۆماری ئابڕووبەرانە” واژۆ کراوە. ئەوان سەرۆکی چاڤیلاندیان ناچار کردووە لەسەر وەرەقەی سپی واژۆ بکات و ببێتە کۆیلەی دەستیان، بۆیە ئەوەی وەک “هاوپەیمانی” دەیبینین، تەنها جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەیە کە لەو ژوورە تاریکانەدا بە زۆر بەسەریدا سەپێنراوە، بۆیە لە کاتی واژۆکردنی شانۆگەرییەکەدا شڵەژان و ڕاڕایی لە ڕووخساری هەردووکیاندا بە ئاشکرایی دیار بوو، چونکە هەردوولا و خەلکی کوردستانیش باش دەزانن ئەم هاوپەیمانییە لەسەر بنەمای متمانە نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکی کاتی دامەزراوە؛ بەرژەوەندییەک کە تەنانەت بەشێکی بەرچاوی سەرکردایەتیی هەردوولا نیگەران و ناڕازیین لێی. خراپی دۆخەکە گەیشتووەتە ئەوەی “شامسار” ببێتە وتەبێژێکی بێ ئیرادە و ئەوەی “باتڵ”ی یەکێتی پێی دەسپێرێت. 

پیاوە بچووکەکەی نەوەی نوێ ساڵانێک بە دەنگی بەرز بانگەشەی دژایەتیکردنی «دەسەڵاتی بنەماڵەیی» دەکرد و گەیشتە ئاستی داواکردنی سزای هەڵواسین بۆ کوڕانی تاڵەبانی لە سلێمانی. کەچی ئەمڕۆ، لەسەر هەمان مێزی دانوستاندنی پۆست و کورسی، لەگەڵ هەمان ئەو لایەنە دادەنیشێت کە ڕۆژێک بە «دەسەڵاتی گەندەڵ» ناوی دەبرد. ئەمەش پرسیارێکی بنەڕەتی دەخاتە ڕوو: ئایا نەوەی نوێ هەرگیز بەرژەوەندیی جەماوەری و نیشتمانی مەبەستی بووە، یان تەنها ئامرازێک بووە بۆ گەیشتن بە کورسی و مێزی دەسەڵاتی ئەوانەی بانگەشەی دژایەتییانی دەکرد؟

یەکێتی دوای تاڵەبانیش بەئاشکرایی بۆ مانەوە لە دەسەڵات، ئامادەیە هەموو دەستێک ماچ بکات و هەر باجێکیش بدات، تەنانەت ئەگەر نرخەکەی فرۆشتنی خاکی نیشتمان و بە تاڵانبردنی سامانی گشتی و ڕەشبگیری ڕفاندن و تیرۆرکردنیش بێت. ئەم هاوپەیمانییە دیموکراسی نییە؛ بەڵکوو ئەمەیان بە”بازاڕ کردنی سیستەمی دیموکراسی”یە و هاوپەیمانییەکی نیشتمانسووتێنە کە تێیدا ئایندەی کوردستان، متمانەی گەل و ئیرادەی دەنگدەران دەکرێنە قوربانیی حەزی پارە و دەسەڵات.

لە کۆتایدا ساشوار بەردێک دوو چۆلەکەی کوشت.

بەم کارەی هەم خۆی لە زیندان رزگار کرد، هەمیش پارە و سامان و ملکەکانی پاراست.

دەنگدەرانی نەوەی نوێش بۆ مالەوە!!!!!

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت