«چالاکوان وەک ئاوێنەی گەل؛ لەبەرامبەر ستەم و نادادپەروەری»
سەنگەر عبداللە
کاتێک ئێمەی چالاکوان ڕەخنەدەگرین لەبەرانبەر ئەو دەستەڵاتەی کە هیچ بایەخ بەمرۆڤ و مافەکانی نادات.
لەوساتەدا ئێمە دەبین بە ئاوێنەی گەلەکەمان کەئازارەکانی خەڵک دەخاتە بەردەم چاوی دەستەڵات.
لە هەمانکاتدا ئێمەدەبین بە بکەری ڕاستەقینەی دەرخستنی ڕاستیەکان بۆ میلەتەکەمان. هەبۆیەش چالاکوان لەدڵی گەلەکەیدا زیاتر جێگای ڕێز و خۆشەویستی دەبێت.
هەرچەند دەستەڵاتی ستەمکار چالاکوانان زیندانی و ئازار بدات زیاتر گەورەتر دەبن وە زیاتر لەناو میلەتەکەیان پشتیوانی دەکرێن.
ئێمە وەک چالاکوانان هەرگیز ڕازی نین لەودۆخە خراپەی کۆمەڵگاکەمان تێیدا دەژێت،هەمیشە ڕەخنەی بونیادنەر دەگرین هەوڵی وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەدەین ،سڵناکەینەوە لەدەرئەنجامەکانی چونکە پێمان وایا بەرپرسیاریەتیەکی ئەخلاقی و نیشتیمانی لەسەرشانمانە بەرانبەر میلەتەکەمان.تاکو بەهەمومانەوە بتوانین حوکمەتێکی خۆشگوزەران لە سەروەری یاسا و دیموکراسی لەکۆمەڵگادا فەراهەم بکەین.بەداخەوە دەستەڵاتی حوکمڕانی کوردی سودی لەمێژووی ستەمکاران نەبینیوە و لەسەر ئەو ڕێبازە درێژە بەدەستەڵاتی مانەوەی خۆیدەدات. بێئاگا لە پشو درێژی و چاونەترسی چالاکوانان کە کۆڵنادەن لە مردن و زیندان ناترسن.حوکمەتی کوردی بەبەرچاوی هەموو دونیا چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان ئەخاتە زیندان بێتاوان حوکمیان بەسەردا ئەچەسپێنێت!هەروەک چالاکوانانی بادینان,هەموومان بینیمان لەبەرچاوی ئێمەو دونیا لەسەر ڕەخنەگرتن لە خراپی بارودۆخی حوکمڕانی لەهەرێمی کوردستان حوکمدران. دەبینین لەچاو و دڵی خەڵکدا گەورەتربوون بون بە سمبولی خۆراگری بەرانبەر گەندەڵی و نا عەدالەتی.
هەندێک جارحوکمەتی هەرێمی کوردستان بەزیندان و ئەشکەنجەدان ناوەستێ لە تاریکیدا چالاکوان و ڕۆژنامەنوسان تیرۆر دەکات، هەروەک (کاوە گەرمیانی،سەردەشت عوسمان،ویداد حسێن وە سۆرانی مامەحەمە) بە گیانی خۆیان نرخی ئازادی و ڕاستگۆیییان داوە؛ بەڵام ناو و یادیان وەک مۆمێک لە تاریکیدا ڕووناک دەمێنێتەوە.ساڵانە بەشانازیەوە یادیان دەکەینەوە،بەپێچەوانەوە دەستەڵاتی نادادپەروەر قێزەونتر و تاریکتر دەبینرێت.
هەربۆیە هەرگیز قایل نین بەو دەستەڵاتە خۆسەپێن و نا دادپەروەریەی لەکوردستانە کە باکی نیە لە قۆڕخ کردنی ئازادی ڕادەربڕین و سەربەستی بیروڕا ،زۆر دەترسێت لەفکر لە قەڵەم هەربۆیە ئیشی بڵاو کردنەوەی ترس و تۆقاندنەلەپێناو مانەوەی خۆی هەموو شتێک دەکات ،بەتاڵ لە ئەخلاقی سیاسی.


