ئۆپۆزسیۆنی ساختە!
دەرباز محمد حسێن
ئۆپۆزسیۆن وشەیەکی سیاسییە. گڕوپێك یان کۆمەڵێک یان کەس و حزبێک وا خۆیان نیشاندەدەن کە ڕەخنە دەگرن و دژی دەسەڵات و حکومەتن . بەڵام لەژێر بەژێر ڕاستەو خۆ لایەن دەسەڵاتەوە هاوکاری دەکرێن . ئەمەش دیاردەیەکی مەترسیدارە لە چەمکی سیاسەت چونکە ئەم دەسەڵاتە وا خۆی نیشاندەدات کە دەسەڵاتێکی دیموکراتیە. کاری ئەم ئۆپۆزسیۆنە بەلاڕێبردنی خەڵکەچونکە ڕەخنە لە کەسەدیارەکان و سیستەمی حکومڕانی ناگرن بەڵکو تەنها ڕەخنە لە شتە لاوەکییەکان دەگرن .لەم چەند ساڵەی ڕابردوو چەند گڕوپێک خۆیان خزاندە نێو ساحەی سیاسی کوردستان توانیان چەندین کورسی پەڕلەمانی کوردستان مسۆگەر بکەن و سەرنج و عاتیفەی خەڵک بۆخۆیان ڕابکێشن . ئەوەی جێگای سەرنجە هەندێک لەکەسە دیارو ناودارەکانیان ناوی بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێم بە دزو مافیاو گەندەڵ ناو دەبەن بەڵام خۆیان تێوەگڵاون لەچەندان گەندەڵی و بەهەدەردان و بەکارهێنانی دەنگی دەنگدەرەکانیان .


