هێمن مامەندەکان مافیان نیە بژین

دانا لوقمان

چەند چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژی گولە لە ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگری سیاسی هێمن مامەند دەکەن و بە سەختی برینداری دەکەن.
هێمن مامەند لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە تووندی هێرشی کرایە سەر لەلایەن چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە شاری هەولێر وە دواتر ناوبراو ڕووی کردە سلێمانی و لەوێ نیشتەجێ بوو.

سلێمانی ئارامە لە ژێر حوکمی شێتێگەراییدا
ئەم وڵاتی کاولستانه دوای ٣٤ ساڵ ئەگەر مامەندیش بکوژن ،هەزار کەسی دلێر هەیە شوێن پێی ئەوی هەلگرتووە ٣٤ ساڵە ئەم دەستەڵاتە ناپاکە هەموو شتێکی لەخەڵک سەندۆتەوە و شت نەما بەسەر میللەتدا نەیهێنێت لە پێناو بەرژوەندیەکانی. حیزبەکانی هەرێم لەجیاتی باشتربوون لە پڕۆسەی دیمۆکراسی بەردەوام لە پاشەکشەدان.

شاری ڕۆشبیری وئارامیەکەی قوباد و براکەی!
بەداخەوە بۆ شاری ڕۆشنبیری لەسایەی حوکمڕانی مافیاگەریی بووە کوشتارگە. ئـەوە ئارامیەکەیەتی، ئەوەیە دیموکراسی؟ هێمن مامەند لەبەر سەلامەتی گیانی خۆی هەولێری بەجێهێشت کەچی لەسلێمانی خەڵتانی خوێن کرا. ژیانکردن لە کوردستان زەحمەت بووە، خەڵک ناتوانێت لەسەر مافی خۆی قسە بکات، تیرۆر دەکرێن. ڕەخنە گرتن لە دەستەڵاتی گەندەڵ، قبوڵکراو نییە،هەرێمی کوردستان هەمیشە شوێنی تیرۆری سیاسی و ئازادی بووە بۆ دەنگە ئازاو ئازاده كانی و ناڕازیەکانی دژی بنەمالەی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان کە خۆیان لە ناوچەی زەرد و سەوز مەلاسداوە.

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت