ئازادی بۆ دادگاکان و سەربەخۆی بۆ دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ بەرواری 3/9/2025 ڕۆژی چوار شەمە ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ خۆپێشاندانێکی گەورە و فراوانی ئەنجامدا لە ووڵاتی بەریتانیا لە شارەکانی ( لەندەن ، مانجستەر ، بێرمینگهام ، نیوکاسڵ ، گلاسگۆ ) لەبەردەم باڵوێزخانە و قونسڵگەری عێراق و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دژی ئازاد نەبوونی دادگان و سەربەخۆ نەبوونی دادوەرەکان و دەسەڵاتی دادوەری لە بڕیاردان .
دادگاکان لەلایەن میلیشیا لە عێراق و هەردوو حیزبی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و ڕاستر بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە هەرێمی کوردستان بە تەلەفون و نامە یاخود پێشتر بە ئاگادار کردنەوە دادوەرەکان و دادگا ئاگادار دەکەنەوە ئەو بڕیارانە بدەن کە بە ویستی ئەوانە بۆ دەستگیر کردن و پاکتاوکردن و زیندانی کردنی هەموو ئەوانەی کە دژایەتیان دەکەن و دزی و گەندەڵیەکانیان ئاشکرا دەکەن وە یاخود هەموو ئەو سەرکردە و سیاسییانەی کە وەک کەس یاخود لەچوار چیوەی حیزب کاردەکەن بۆ ئەوەی سیستەمی سیاسی ووڵات بگۆڕن و کۆتایی بە دەسەڵاتی تاک ڕەویان بهێنن
بۆیە لە زاری خۆیانەوە زۆر بە ئاسانی لە ڕێگەی دادگاوە بە تەلەفون فەرمان گرتن و زیندانی کردن و دواتر حوکمدانیان.
بۆیە ئێمە وەک ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات ئەمڕۆ ئیدانەی ئەو کارەی دەسەڵات دەکەین وە داوا دەکەین کە دادگاکان و دادوەران سەربەخۆ و ئازادن بن وەپیشەیانە و بێلایەنانە کاری خۆیان بکەن و مافی هەموان بپارێزن و بەدووربن لە دەست تێوەردانی حیزبی و بەکار نەهێنرێن لەیەک لایی کردنەوەی ململانیە سیاسیەکان بۆ پاراستنی دەسەڵاتی هەر دوو حیزبی دەسەڵاتداری پارتی و یەکێتی .

وێنەکان نێردراون لەلایەن بەڕێز ئاوات جەمال لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ

لەندەن

نیوکاستڵ

مانچستەر

بێرمنگهام

گلاسگۆ

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت