داڕووخانی ئاستی پەروەردەو لاوازبوونی گەشەی فیکری گەنجان لەهەرێمی کوردستان .،
باران غەفار ئەحمەد
داڕووخانی ئاستی پەروەردەو سستی گەشەی فیکری و پیشەیی گەنجان لەهەرێمی کوردستان، دەرەنجامێکی ڕاستەوخۆی دەستێوەردانی حزبیە لە بەشەکانی خوێندن
حزبایەتی پرۆسەی پەروەردەی لە ئامرازی پێگەیاندنی مرۆڤەوە گۆڕیوە بۆ ئامرازێکی سیایی لەهەرێمی کوردستان لەهەریەکە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێرو سلێمانی لەلایەن هەریەک لە پارتی و یەکێتیەوە ئەمەش بۆ بەهێزکردنی هەر یەک لە حزبەکانیان ،
ئەم کردارەی بە حزب کردنی گەنجان و قوتابیانیش دەرەنجامێکی زۆر خراپی هەیە لەسەر فاکتەری فێربوون و هۆشیاری گەنجان
دیارترین ئەو کارانەی کە لەڕێگەیەوە فکرەی حزبی دەچەسپێنن بەسەر ناوەندی زانکۆ و پەیمانگاکان و قوتابخانەکان لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە بریتین لە
پۆستە کارگێڕیە سەرەکیەکان وەکو (ڕاگر -سەرۆک زانکۆ -سەرۆکی قوتابخانە ) ئەم پۆستانە لەسەر بنەمای لێهاتووی زانستی نابەخشرێن بە کەسەکان بەڵکوو بەپێی دڵسۆزی حزبی و دەستێوەردانی حزب دەبەخشرێن بە کەسەکان ،
لەئەنجامی ئەمەش مامۆستاو توێژەرە لێهاتووەکان ئیهمال دەکرێن ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ژینگەیەکی پەروەردەیی و زانستی سارد و بێ بەرهەم لە کۆمەڵگادا لە دروستبوو نی گەنجان و قوتابیان و نەوەیەکی ڕۆشنبیر .
هەروەک دەبیندرێ پارتی و یەکێتی جگە لەوەی پێشەنگن لە دروستکردنی گەندەڵی خراپ بەڕێوەبردنی تەواوی سێکتەرە جیاوازەکانی حکومڕانی
لەهەمان کات بێبەش نین لە داڕوخاندن و تێکدانی ئاستی پەروەردەو لاوازکردنی تواناکانی گەنجان لەپێناو گەیشتن بە بەرژەوندی حزبەکانیان و مانەوەیان لەسەر دەسەڵات



Post Comment