داڕووخانی ئاستی پەروەردەو لاوازبوونی گەشەی فیکری گەنجان لەهەرێمی کوردستان .،

باران غەفار ئەحمەد

داڕووخانی ئاستی پەروەردەو سستی گەشەی فیکری و پیشەیی گەنجان لەهەرێمی کوردستان، دەرەنجامێکی ڕاستەوخۆی دەستێوەردانی حزبیە لە بەشەکانی خوێندن 

حزبایەتی پرۆسەی پەروەردەی لە ئامرازی پێگەیاندنی مرۆڤەوە گۆڕیوە بۆ ئامرازێکی سیایی لەهەرێمی کوردستان لەهەریەکە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێرو سلێمانی لەلایەن هەریەک لە پارتی و یەکێتیەوە ئەمەش بۆ بەهێزکردنی هەر یەک لە حزبەکانیان ، 

ئەم کردارەی بە حزب کردنی گەنجان و قوتابیانیش دەرەنجامێکی زۆر خراپی هەیە  لەسەر فاکتەری فێربوون و هۆشیاری گەنجان 

دیارترین ئەو کارانەی کە لەڕێگەیەوە فکرەی حزبی دەچەسپێنن بەسەر ناوەندی زانکۆ و پەیمانگاکان و قوتابخانەکان لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە بریتین لە 

پۆستە کارگێڕیە سەرەکیەکان وەکو (ڕاگر -سەرۆک زانکۆ -سەرۆکی قوتابخانە ) ئەم پۆستانە لەسەر بنەمای لێهاتووی زانستی نابەخشرێن بە کەسەکان بەڵکوو  بەپێی دڵسۆزی حزبی و دەستێوەردانی حزب دەبەخشرێن بە کەسەکان ،

لەئەنجامی ئەمەش مامۆستاو توێژەرە لێهاتووەکان ئیهمال دەکرێن  ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی  ژینگەیەکی پەروەردەیی و زانستی سارد و  بێ بەرهەم لە کۆمەڵگادا لە دروستبوو نی گەنجان و قوتابیان و نەوەیەکی ڕۆشنبیر .

هەروەک دەبیندرێ پارتی و یەکێتی جگە لەوەی پێشەنگن لە دروستکردنی گەندەڵی خراپ بەڕێوەبردنی تەواوی سێکتەرە جیاوازەکانی حکومڕانی

  لەهەمان کات بێبەش نین لە داڕوخاندن و  تێکدانی ئاستی پەروەردەو لاوازکردنی تواناکانی گەنجان لەپێناو گەیشتن بە بەرژەوندی حزبەکانیان و مانەوەیان لەسەر دەسەڵات

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت