ئازادی بۆ دادگا!

ئاوات جەمال- ڕۆژنامەنووس و چالاکوان

پارتی لەڕێگەی ئەم زنجیرە بڕیارەی دژی شێروان شێروانی یەکەم شت خودی دادگاکانی خۆی ڕیسوا دەکات و دەڵێت هەرکەس بەتەمای دادگا بێت شتێکی بۆ بکات ئەوە بە سەهوودا چووە .

 سبەینێ هەر یەکێک پێ خوار دابنێت کەسێکی بۆ دەهێنن و دەڵێن تۆ هەڕەشەت لەمە کردووە ! 

دووانی تریش دەست دەنێن بە قورئاندا و ئەشەدوبیلای بۆ دەکەن دادگاش خێرا کراسێکی یاسایی بەبەردا دەدروون دەسەڵاتی خێڵ و عەشیرەت کوا دەتوانن بەرگەی دادگای سەربەخۆ و رۆژنامەنووسی خۆنەفرۆش بگرن !

لە کاتکێدا دەیان رێکخراوی ناوخۆ و دەرەکی کە داتای پێشێلکاری دەکەن و شاهید و گوێ لێگیراوەکانن ئامادەیی سزادانی شێروانی شێروانی بوون ئەمڕۆ 19.8.2025، بەڵام نەیان بینیوە بەڵگەیەکی چەسپێندراو بۆ سزادانی خرابێتە ڕوو کەچی وەک بولبول چوار ساڵ و پێنج مانگ دادگای دەستەمۆکرا و بڕیاری حزب و شەخسی جێبەجێکرد !

لەو هەڵاوسانەی حزب و شەخس لەم وڵاتە دروستیان کردووە ئەو راستییە ئەخاتە پێش چاو، درەنگ و زوو بێت ئەم سیستمە بۆگەنە سیاسییەی لە هەرێمی کورستان پیادە کراوە دەڕوخێ بەڵام بە تێپەڕبوونی کاتی زیاتر کاریگەری لەسەر خەڵک خراپتر دەبێ و قەیران بە قەیران ئیرادەی خەڵک و گەنجی پێ لەگۆڕ دەنێن بەڵام لەخۆفی ئەوە دەرنەچوون ئەوەش کۆتایی هەیە .

جا هەر بۆ شێروان شێروانی، چەند رۆژی رابردوو بە درۆی ئەوەی خۆی رادەست نەکردووە ، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان لە زیندان نا، باشە خۆ شاسوار عەبدولواحید، شەو و رۆژ دوای تەبلیغەکانیش، لەناو ماڵی خۆی و لە مەولەوی بوو، خێرە دەستگیرتان نەکرد، بەڵام ئێستا وەک بڵێی شانە هەنگتان دۆزیوەتەوە دەچن لە زیندانی دەنێن ؟!

وەرە شێتە مەبە ! شێروان شێروانی لەگەڵ چوار کەسی دیکە 

 کە بەکۆمەڵ بە “زیندانی بادینان” ناسراون لەلایەن دادگای تاوانەکانی هەولێرەوە بە تاوانی “سیخوڕی” هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نیشتمانی و تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە کاتی خۆی سزادران باشە دادوەرە دەستەمۆکراوەکان، بیریان کردووەتەوە لەوەی، سوێندێکی دیکە بخۆن تا سیخوڕی دەستی حزب و شەخس نەبن ؟.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت