ئێمەو ئەوان

هاوکار باهیر

کاتی دادگایی كردنی سەدام و پیاوانی ڕژێمی بەعسی لە ناووچوو دۆسیەی كۆمەڵ كوژی (دوجەیل)  دادگا بڕیاریدا كەسوكاری قوربانیانی ئەو تاوانە گەورەیە قەرەبوویەکی شایستە بکرێنەوە،

 لەموڵك و سامانی بەجێ ماووی سەدام و داروو دەستەکەی

  بۆ ئەم مەبەستەش داوایان لە حكومەت كرد تا بزانن موڵك و سامانی سەدام و پیاوانی ڕژێم چییە، 

بەڵام دوای گەڕان و پشكنینێکی زۆر بۆیان دەركەوت سەدام و پیاوانی ڕژێم شتێكی ئەوو تۆیان بەناوەوە نییە،

 کە بتوانرێ قەرەبووی زیان لێ کەوتوانی پێ بکرێتەوە

بەڵکوو زۆربەیان تەنها یەك موڵكیان بەناوەوە بوو،

 بۆیە دادگا نەیتوانی لەو ڕێگەوە قەرەبوی كەسوكاری قوربانیانی دوجەیل بكاتەوە.

ئەزانی سەیرە سەدام و سەركردایەتیەکەی و ڕژێمەكەی سەرباری دڕندەیی و ستەمكارییان،

 بەڵام زۆربەیان تەنها یەك موڵكیان هەبووە !!

خولاسەی کەلام با بچینە سەر بەناوو شۆڕشگێڕەکانی کوورد !

  شۆڕشگێڕانی دوێنێ و میرات گرانیان لەكوردستان ئەم وڵاتەیان هەڕاج كردوەو چارەنوسی نەوەی ئێستاو نەوەی  داهاتوویان كردۆتە قوربانی بۆ خۆیان و خانەوادەكانیان و بەردەوامیشن 

 بۆیە هەر پرۆژەیەك

كۆمپانیایی نەوت

 باڵەخانەیەكی بەرز

 كۆشكێكی باڵا

نەخۆشخانەی ئەهلی

قوتابخانەی نێودەوڵەتییت

  لەم وڵاتە بینی 

بەدووری مەزانە هی شۆڕشگێڕێكی دوێنێ یان میراتگرێكی بێت ! 

شۆڕشگێڕانی دوێنێ بەركەوتەو ئیستیحقاقی چەك هەڵگرتنی خۆیان بردوە زۆر بە زیاندیشەوە 

ئەوانەی پێیان ئەوترێ شۆڕشگێڕ

 با چیتر منەت بەسەرمانەوە نەكەن

 چیتر باسی چەك هەڵگرتن و داستانەكانمان بۆ نەكەن.

 ئەوەی ئەوان كردیان رزگاركردنی نیشتیمان نەبوو

 بەڵكو تاپۆ كردنی نیشتیمان بوو لەسەر خۆیان و میرات گرانیان! 

ئەوەی ئەوان كردیان رزگاركردن نەبوو بەڵكو داگیركردنی نیشتیمان بوو!! 

بەڵێ داگیرکاری نیشتمان بوو بەناووی شۆڕشگێڕیەوە !

بۆیە زۆربەی هەرە زۆریان ببینن خاوەنی كۆشك و تەلارو ڤێلاو كۆمپانیاو پرۆژەی زەبەلاحی وەبەرهێنانن،

 بەڵام بەوەوە نەوەستاون

 ئێستا نەوەكانیان داوای زیاترمان لێ‌ لێدەكەن، بۆیە دەبینین نەوەی یەكێك لەو (بەناو) شۆڕشگێڕانە گلەییمان لێدەكات و ئەڵێ ژینگەیەكی گونجاومان بۆ نەڕەخساوە تا زیاتر وەبەرهێنان بكەین”…؟!

گەرچی ئەم جۆرە بابەتانە قسەی زۆر زیاترو زیاتریش هەڵەگرێ بەڵام جارێ ئەوەندە بەسە !

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت