كورد و خیانه‌ت!
هیوا جەمال
لاوهكهكهی كاوێس ئاغام به بیر هاته‌وه كه ده‌ڵێ ( كورد خائینۆ ) … بێگومان كورد خائینۆ …
ناچمه ناو مه‌سه‌له و سه‌ربرده و گۆتیان و ده‌ڵێن … یه‌كسه‌ر یه‌ك دوو قسە ده‌نووسم له باره‌ی گرتنی لاهور شێخ جه‌نگی و هاوڕێیه‌كانی
ئه‌گه‌ر به نووسینه‌كانمدا بچنه‌وه ،یه‌ك ووشه‌ی ستایش و ده‌ستخۆشی بۆ لاهور نابیننه‌وه چونكه من له کوردستان و ده‌سته‌ڵاتی ئەوان ناژیم هه‌تا وورده‌كارییه‌كانی بزانم و ئه‌وه‌ی قسه‌شم له‌سه‌ر كردبی ئه‌وه بووه كه له میدیا له‌سه‌ری بوویته هه‌ڵڵا
به‌ڵام زۆر زۆر پێم ناخۆش بوو كه به‌م شێوه‌یه بگیرێت به هه‌موو هێز و جبه‌خانه‌یه تەنانەت ده‌بابه ده‌بابه، ئه‌و هه‌موو چه‌كه جۆراوجۆره ئه‌و هه‌موو هێزه پیاده‌یه !
باشه ئه‌ی بۆ له كه‌ركوك ئه‌و شتانه‌مان نه‌بینی ! خۆ ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر بارەگای لاهور و به‌و شێوه تۆكمه‌یه ده‌تواندرا كه‌ركوك ته‌سلیم نه‌كرێ لایەنیکەم به‌و شێوه‌یه‌ی بینیمان.
ئه‌وه‌م زۆر پێ ناخۆش بوو كه نزیكترین كه‌سه‌كانی خۆی خیانه‌تی لێ بكه‌ن و پشتی تێ بكه‌ن و ئیمداداتی عه‌سكه‌ری لێ ببڕن ( ئه‌گه‌ر چی له‌گه‌ڵ چارەسەری سه‌ربازی نیم ) .
ئه‌وه‌م پێ‌ناخۆش بوو كه ببینم خوشكی لاهور ( وه‌ك مه‌رد و به سیفەتی پیاوه‌تی ) برای جێنه‌هێشت و لەگەڵ گرتنیشی به پێشی برایه‌كه‌ی كه‌وتبوو
ئه‌وه‌م پێ‌ناخۆش بوو كه چه‌ندین لاوی هه‌ژاری كوڕی خه‌ڵك شه‌هید بوون .
ئه‌وه‌م پێ‌ناخۆش بوو كه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ر خه‌ڵك كه‌وت .
من کێشەی ئاسایشم نییه سه‌ر به یه‌كێتیه یان نا . چونكه هه‌موومان ده‌زانین ئاسایشی هه‌ردوو لا سه‌ر به حزبن و كۆتایی هاتووه ئه‌م بابەتە
تەنیا هیوادارم، دادگاکا بێ لایه‌نی خۆی بسه‌لمێنی و حوكمی دادپه‌روه‌رانه ده‌ربكات و بیسه‌لمێنێ كه دارده‌سته‌ی حزب نییه هیوادارم !
من به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دادگایی كردنم چونكه خه‌ڵك زۆر هه‌ڵه له دادگا گه‌یشتووه .یان ئاوه‌ها حاڵی كراوه دادگا دارده‌ستی ده‌سته‌ڵات نییه دروست وایه دادگایی كردن ئه‌و شوێنه بێت كه ڕاستییه‌كانی تیادا به‌یان ده‌كرێ ، ماف و ئازادییه‌كانی لێ ده‌رده‌چێت ، ئه‌وه ئه‌گه‌ر دادگه و دادوه‌ران بێ لایه‌نی خۆیان له دادگاییه‌كی بێ گه‌ردی دادپه‌روه‌رانه بسه‌لمێنن كه ته‌واوی خاڵه‌كانی اتفاقیه‌ی ( ضمانات المحاكمات العادلة ) ی تیدا بێت . هیوادارم دادگاکانی سلێمانی خه‌ڵك و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و وڵاتان هه‌ناسه سارد نه‌كات و وا نه‌كات كه رێكخراوێكی وه‌ك ( نووسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ / یونامی ) به‌یاننامه ده‌ربكات و گومان بخاته سه‌ر ته‌واوی پرۆسه‌ی دادگایی كردن وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رحه‌ق به شێروان شێروانی كرا .
Post Comment