ڕۆڵی میلیشیا چەکدارەکان لەسەر بڕیارە سیاسەکان لە عێراق 

محمد موزەفەر

بەشداریکردنی گرووپە چەکدارەکان لە پڕۆسەی سیاسیدا نیگەرانی جددی لەبارەی یەکپارچەیی و داهاتووی حوکمڕانی دیموکراسی لە ئێراقدا دروست دەکات. سەردەمانێک؛ لە بەرەکانی شەڕدا قەتیس بوون، ئێستا زۆرێک لەم گرووپانە لە چوارچێوەی پارتە سیاسییەکاندا کاردەکەن و خاکی فراوانیان کۆنترۆڵکردووە و ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن و کاریگەرییان لەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەت و دەست وەردان لە بڕیارە سیاسیەکانی دەو ڵەت

بەشداری و ئامادەگی میلیشیاکان لە پڕۆسەی سیاسی ئێراقدا، دەوڵەت بەلاوازی دەهێڵێتەوە و سێبەرێکی قورسە بەسەر کارێزمای دەوڵەت لە بڕیاردانی و لاواز کردنیەتی و بگرە لێدانە لە پێگە و هەیمەنەی دەوڵەت. ئەم گرووپانە ئێستا زیاتر لە کۆمپانیای سەربازی و ئەمنی دەچن نەک ئایدۆلۆژی، بودجەی گەورەیان بەدەستەوەیە، و کۆنتڕۆڵییان بەسەر زۆرێک لە خاڵە گومرگییەکانەو هەیە.

ئەم گرووپانە نیگەرانن لەوەی هەر حکومەتێکی داهاتوو کە هەوڵی سنووردارکردنی دەسەڵاتەکەیان بدات ڕەنگە لە ڕێگەی داماڵینی چەک، ڕێکاری دادوەری، یان کەمکردنەوەی بودجە، دەتوانێت کاریگەرییەکانیان بخاتە مەترسییەوە. ئەگەر حکومەتێکی داهاتووی ئێراق هەوڵی هەڵوەشاندنەوە یان لاوازکردنی کاریگەریی میلیشیاکان بدات بەتایبەتی لەڕێگەی چەکداماڵین یان چاکسازی یاساییەوە، ئەوە دەتوانێت قەیرانێکی سیاسی یان تەنانەت ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری دەستپێبکات وەکو سیناریۆی شەری ناو خۆ بەڵام بوونی پێ قایمی و چەسپاوی میلیشیاکان لە دامەزراوە نێو دەوڵەتیەکاندا و بگرە لە دەزگا هەواڵگریەکانیشدا ڕووبەرووبونەوەیان زەحمەت دەکات.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت