ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان

باران غەفار احمد

لە هەر وڵاتێکی جیهان ئازادی لە ڕادەربڕین ئامرازێکە بۆ خۆشگوزەرانی و هەبوونی مافی ڕەوا بۆ هەر تاکێک

هەبوونی سیستمێکی سیاسی دادپەروەرو حوکمڕانیەکی ڕاست ئازادی ڕادەربڕین بۆ خەڵک دابین دەکات

بەداخەوە ئێمە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک نە ئازادی و نە ڕادەربڕین بەدی دەکەین لە سایەی دەستەڵاتی دوو بنەماڵە کە پارتی و یەکێتین ،

ئەم دوو حزبە بۆماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە لەڕێگەی دەسەڵاتی بنەماڵەو نەوەکانیانوە حوکمی هەرێمی کوردستان دەکەن ،هەر کەسێک بیەوێت ناڕازی بێت لێیان و لۆمەی دەسەڵات و حوکمەتەکەیان بکات دەستگیری دەکەن و ئەشکەنجەی دەدەن تا لێواری مەرگ،

دەستگیرکردن و ڕفاندنی ڕۆژنامەنوسان

دەستگیرکردنی خەڵکی ئاسایی سڤیل

بەکارهێنانی هێزە ئەمنیەکان لەڕێی حزبەکانیان

بەرتیل دان بە دادگاکان

ئەمانە کاری ئێستا و لەمێژینەی ئەم دوو حزبەیە کە بەرامبەر خەڵک و وڵاتی خۆیان دەکەن و ڕۆژانە بەچەندان هەواڵ و ڕوداوی لەم شێوەیە لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیاو کەناڵەکانیان دەبینین

،لە سایەی حوکمڕانی ئەم دوو حزبەوە بە هەموو شێوەیەک مافی ئازادی ڕادەربڕین نیە لە هەرێمی کوردستان. هیواداررم ڕۆژێک ڕزگارمان بێ لەدەست سیاسەتی مافیای ئەم دوو بنەماڵەیەو هەر کەسێک مافی ئازادی ڕادەربرین بەدەست بێنێت.

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.

1 comment

comments user
Massoud sahrif

ده ست خوش كاك باران قه سه كه ي راسته

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت