بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی جاشایەتیان تێپەڕاندووە!
هەڵوێست لوقمان
جاشایەتی دیارە لە کۆندا چەند بۆچونێکی لەسەر ھەیە. هەر لەکۆنەوە ئەو دوو بنەماڵەیە بەخۆیانەوە بینیویانە من دەمەوێت بڵێم جاش بەتایبەتی لەسەردەمی بەعسدا چەند سەبەبێکی ھەبوو کەوا بەھەزاران پیاوی کورد ببوون بە جاش بە تایبەت ئەو دوو بنەماڵەیە
دەتوانم بڵێم بەسەر چەند جۆرێکدا دابەش ببوون بەشی زۆریان لەترسی ئەوەی نەبن بە سەرباز و بەڕێنەکرێن بۆ بەرەکانی جەنگ بەرامبەر بە سوپای ئێران یان بەلانی کەم تێکەل بەخەلکی نەدیو و نەناسراو تەنانەت لەزمانیشیان تێنەگات و یان بەڕێنەکرێت بۆ خواروی عێراق و تەنیا بۆ ڕۆژێکیش نەتوانێت سەرێک لە ماڵ و منداڵی بداتەوە بەناچاری لەلای سەرۆک جاشێک ناوی دەنوسی و پێیان دەگوت جاش
بەشێکیشیان لەبەر ھەژاری و لەدەست بێکاری بۆ پەیداکردنی پاروێک نان دەبوون بەجاش
نامەوێت پاساو بۆ جاشایەتی بێنمەوە بەڵام ئەوە ڕاستیە
ئەو جۆرە جاشانە ڕاستە بە ڕواڵەت جاش بون بەڵام لەناخەوە بۆ کوردایەتی خۆیان دەسوتان زۆریشیان لە ھەندێک بەناو پێشمەرگە دڵسۆزتربون بۆ شۆڕش زۆر ھاوکاری ھەمەجۆرەشیان پێشکەش بە شۆڕش دەکرد
دیارە بەشێکیشیان یان بڵێم کەمینەیەکیشیان لە دەرون نەخۆشی خۆیان زۆر دڵسۆزانە بۆ دوژمنانی گەلەکیان کەوتبونە گیانی نەتەوەکەی خۆیان ئەوانە ھەمووی لە کاتێکدا بوو کە لە دوای ھەرەس ھێنانی شۆڕشی گەورەی ئەیلول بە فەرمانی مەلا مستەفا
بێھیوای و نائومێدی باڵی بەسەر خەڵکی کوردوستاندا کێشاوە دوای دروستبونەوەی شۆڕشی نوێش شۆڕش گێڕەکان لەشاخ کەوتبونە گیانی یەکتر و خوێنی براکانیان بەناھەق دەڕشت ھەموو ئەوانە ھۆکار بون بۆ بەجاش بونی ئەو خەڵکانە دەتوانم بڵێم ھۆکاری دروست بونی ھەموو ئەوجاشانەش بنەماڵەی بارزانی بوون
بەڵام لە دوای ڕاپەڕینەوە جاشایەتی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی پێی ناوەتە قۆناغێکی ترەوە لەو قۆناغەدا جاشایەتی بنەماڵە ھیچ ھۆکارێک نیە بۆ جاشایەتیەکەیان تەنیا و تەنیا خیانەتکاری تاوان باریانە دەرھەق بەگەلەکەیان
ئێستا ئەو دوو بنەماڵەیە نەک ھیچ پارەیەک لە بری جاشایەتیەکەیان وەر ناگرن بەلکو پارەی میلەت دەدەن بە ئاغاکانیان تا بتوانن جاشیان بن
بەداخەوە ئەمانە جاشی راستەقینەن خۆیان بەدەستی خۆیان دوژمن دەھێنن بۆ داگیرکردنی نیشتمان بەبێ بونی ھیچ پاساوێک
بۆیە ناھەقیە گەر بەو بنەماڵەیە بگوترێت جاش ئەوەی ئەوانە دەی کەن زۆر لە جاشایەتی زیاتر و خراپترە .
Post Comment