سیمای دەسەڵاتی نەخوێندەوارو ستەمکار ، پەکخستنی سەرجەم سێکتەرەکان بۆ نەوت و کۆمپانیاکان !

سەرهەنگ سالار محمد

لەسەرجەم وڵاتانی پێشکەوتوو سامانی وڵات بۆ خزمەتی وڵاتەو بە یەکسانی بە سەر دانشتوان دا بۆ خۆشگوزەرانی وڵات سەرف دەکریت ، هەمو وڵاتێک سەرچاوەیەک یان چەند سەرچاوەیەکی سروشتی هەیە کە دەبێتە داهات بۆ وڵات وەک نەوت ، خەڵوز ، کانزا ، هتد .
کە وڵاتانی پێشکەوتو لە سیستەمێکی گشتیدا هەڵدەستن بە دەرهێنانی ئەوسامەنەو فرۆشتنەوەی لە پێناو پێشکەوتن و پەرەپێدانی ئابوری وڵات و خۆشگوزەرانی تاکەکانی وڵات .

عێراق و سامانی سروشتی !
عێراق هەڵکەوتەی جوگرافییەکەی وا خوڵقاوە کە چەندین سەرچاوەی سامانی سروشتی هەیە ، یەکێک لەهەرە دوڵەمنترین سەرچاوەکان نەوتی ڕەشی ژێر زەوییە ، کە سەرچاوەیەکی سروشتی بەنرخەو عێراق دەوڵەمەندە بەم سامانەو یەدەگێکی زۆری نەوتی ڕەشی ژێر زەوی هەیە، گەر ئەم سامانە سروشتیە بە عەدالەت دەربهێنریت و بۆ سودی گشتی سەرف بکریت دەکریت ببێتە هۆکاری خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان ، لە ناو عێراقدا هەرێمی کوردستانیش یەدەگێکی باشی نەوتی ژێر زەوی هەیە لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک .
ماوەی چەندین ساڵە بەرپرسانی عێراق دەستیان کردووە بە دەرهێنانی نەوت و فرۆشتنی بەڵام چ دەرهێنانێکی نەوت ، دەرهێنانێکی بێ بەرنامە بێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆ ئەوە بکریت کە ڕۆژگارێک دەبێت ئەم سامانە کۆتایی و پێبێت و هەوڵبدەن ژێرخانێکی ئابوری بەهێز بۆ وڵات دروست بکەن ، نەخێر دۆخەکە تەواو پێچەوانەیەو بەرپرسانی عێراق زۆر چاوچنۆکانەو کوێرانە دەستیان کردووە بەدەرهێنانی نەوت و فرۆشتنی ، بەر پرسانی عێراق لە ژێر هەژمونی سەرۆک وەزیران ( محەمەد الشیاع السودانی ) هەڵساون بە دامەزراندنی ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیای دەرهێنان و پاڵاوتەکردنی نەوت فرۆشتنی کەسەرجەم کۆمپانیاکان لە لایەن کەسانی دەسەڵاتدارو دەست رۆشتو بەرپرسانی ناو ( حەشد شەعبی ) یەوە دامەزراون داهاتەکەشی بۆ گیرفانی بەرپرسان و ملیشیاکانیان بێ ئەوەی داهاتی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت بگەرێتەوە خەزێنەی دەوڵەت و بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان بێت ، بە پێچەوانەوە ڕێژەی بەرزی گەندەڵی لە سێکتەری نەو تو گاز بۆتە هۆی دەوڵەمەند کردنی بەرپرسانی سیاسی و چەکداری و کە لەم ڕێگەیەوە چەندین تەلارو کۆشک و کۆمپانیاو یەدەگی زێڕو پارەیان بۆ خۆیان و کەسانی نزیک لە خۆیان دابین کردووە ، لە بەرامبەریشدا ئەم سامانە سروشتییە بۆتە هۆی گرانکردنی ژیان و خراپکردنی باری ئابوری هاوڵاتیان ، سەرەڕای دەوڵەمەندی عێراق بەسامانی نەوت بەڵام ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان لە ژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین و ە دەناڵێنن بەدەست نەبونی خزموتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک موچەو ئاوو ڕێگاوبان .

هەرێم و سامانی سروشتی نەوت !

هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆ لەناو عێراقدا کە خاوەنی حوکمەتێکی خۆجێیە لەلایەن سەرانی کوردەوە سەرۆکایەتی دەکرێت بە واقعی بەسەر دوو زۆنی زەردو سەوزدا دابەش بووە حوکمەتەکەی لەلایەن سەرۆک وەزیران ( مەسرور بارزانی ) سەرۆکایەتی دەکرێت ، هەرێمی کوردستان بە  هەمان شێوەی ناوچەکانی عێراق و خوارو خاوەن یەدەگێکی زۆری نەوتی رەشی ژێر زەوییە گەر ئەم سامانە بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو دەربهێنریت و بە عەدالەت داهاتەکەی بەسەر هاوڵاتیان دابەشبکرێ دەکرێت ببێتە هۆکاریکی سەرەکی بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان هەروەها بەرەو پێشچونی هەرێم ، بەڵام لە هەرێم دۆخەکە تەواو پێچەوانەیەو داهاتی نەوت و سەرجەم داهاتەکانی تر لەلایەن دەسەڵاتداران و کەسانی نزیک لە دەسەڵات قۆرخ کراوە لە هەردوو زۆن دەسەڵاتداران چەندین کۆمپانیایی دەرهێنان و پاڵاوتەکردنی نەوتیان دامەزراندووەو نەوتی ژێر زەوی دەردەهێنن و بە قاچاخ بازرگانی پێوەدەکەن بێ ئەوەی داهاتەکەی بگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی ، لەبەرامبەریشدا هاوڵاتیان لە دۆخێکی خراپی ژیاندانو هەژاری لە ئاستێکی زۆربەرزدایەوە خزموتگوزاری گشتی لە خراپترین ئاستدایە ، حوکمەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی کورد بەشێوەیەکی بەرچاو چەندین کۆمپانیایی حزبیان دامەزراندووە بۆ بەقاچاخ بردنی نەتو خۆ دەوڵەمەندکردن کە لەم ڕێگەیەوە بە ملیۆنان دۆلاریان بۆ خۆیان نەوەکانیان کۆکردۆتەوەو بونەتە خاوەنی سەرمایەوە کۆشک و تەلارێکی زۆر لەناوخۆو دەروەی وڵات لەبەرامبەریشدا هاوڵاتیان بە گرفتی بێ موچەیی و بێ خزموتگوزارییەوە دەناڵێنن ، تەنانەت ناکۆکی و بەقاچاخ بردنی نەوت لەلایەن سەرانی حوکمەتی هەرێم و حوکمەتی عێراقەوە گەشتووەتە ئاستێک کە لەنێوان هەردوو حوکمەتدا هاوڵاتیان ببنە قوربانی و هیچ کام لەم دوو حوکمەتە ئامادە نەبن موچەی موچە خۆران دابین بکەن ، بەڕادەیەک حوکمەتی هەرێم و بەخدادا سەرجەم سێکتەرەکانیان کردووەتە قوربانی نەوت و کۆمپانیاکان ، لەبەرئەوەی ناکۆکی هەردوو حوکمەت بووەتە هۆی ئەوەی سەرجەم سێکتەرەکانی وەک پەروەردەو تەندروستی خزمەتگوزاری گشتی بایکۆتی دەوام بکەن لەنەبونی موچەدا ،بەڵام هەردوولا زۆربێ باکن لەهەمبەر وەساتنی سەرجەم سکێتەرەکان لەبەرئەوەی تێگرای ئەم بەشانەیان کردۆتە قوربانی نەوت و کۆمپانیاکان کە سەرجەمیان کۆمپانیایی حزبین و لەلایەن کەسانی نزیک لە خۆیان بەڕێوە دەبرێن و بوونەتە سەرچاوەیەکی داهاتی باش بۆ سەرۆک حزب و خێڵ و دەسەڵاتداران . 

بەتاڵانبردنی سامانی نەوت لەلایەن سەرانی هەرێم عێراقەوە کارێکی بێزراوو سیمای حوکمەتێکی نەخوێندەوارو بنەماڵەییە کە سەرجەم سێکتەرەکانیان کردووەتە قوربانی نەوت و کۆمپانیاکانیان ، هیوادارام هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق چیدیکەی لەهەمبەر ئەم بەتاڵان بردنی سامانی وڵات و برسیکردنی هاوڵاتیان بێدەنگ نەبن و هەڵوێست وەرگرن تاکو دەسەڵاتدارانی گەندەڵ دەهێننە بەردەم دادگای گەڵ .

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، نوسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای سەرنج پرێس.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت