بارودۆخی پێشمەرگە و کارەساتی نەبوونی بژێوی
دیاری حەمە تاڵیب
حوکمەتی ماوە بەسەرچووی کوردستان بە درێژایی ئەمساڵ تەنیا موچەی شەش مانگی داوە لە کاتێکدا و نۆ مانگ زیاتر تێپەڕیوە و تا ئێستا چارەنووسی موچەی مانگی حەوت نادیارە،
بەدرێژایی نۆ ساڵ و لە دەستپێکی شەڕی داعشەوە کابینەکانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان بە بیانووی جیا جیا دەیان موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خواردووە پێی نەداون، کە ئەمەش بووەتە هۆکاری قورس کردنی بژێوی ژیانی فەرمانبەران و خەڵکی کوردستان، بەجۆرێک کە بەتەواوی بێزاری و ناڕەزایەتی خەڵک دەبینرێت بەڵام لە ئەنجامی گرتن و لێدان و زیندانی کردنی ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان خەڵک جورئەتی ئەوەی نیە لە دژی زوڵم و ستەمی حوکمڕانی چەوتی سەرانی پارتی و یەکێتی ڕابپەرن.
بە هەمان شێوە پێشمەرگە قوربانی دەستی سیاسەتی چەوتی پارتی و یەکێتیە،
بە موچەیەکی کەم دابەشکراون بەسەر چەند لایەنێک وەک ملیشیایەک بۆ بەرژەوەندی حیزبی بەکار دەهێنرێن،
وەک چۆن لەم دواییانەدا لە شەوێکی ڕەشدا وەهاب هەڵەبجەی بە فەرمانی پاڤڵ تاڵەبانی هەڵیکوتایە سەر لالەزار لە سلێمانی و بێباکانە چەندین پێشمەرگە لە هەردوولا بونە قوربانی،
چەندانی تر بێسەروشوێن کران و زیندانی کران،
ئەمە لەکاتێکدایە کە بێ ویستی خۆیان و خراپی بارودۆخی ژیانیان مەجبووری کردون بە هەڵگرتنی چەک و شەڕ کردن بۆ خاک فڕۆشەکانی کوردستان،
لە کاتێکدا ئەم کارەساتە ڕویدا کە ماوەی زیاتر لە ٣ مانگ بوو ئەم پێشمەرگانە موچەیان پێ نەدرابوو،
چەندین کەیسی تراژیدیا هەیە لە نەبوونی موچە
لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندین پێشمەرگە بە داخەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە بە هۆی خراپی بارودۆخی ژیانیان،
دەبێت بەرپرسانی حکومەتی کوردی لەهەمبەر چەوساندنەوە بەردەوامی خەڵک و مووچەخۆران وە بەکارهێنانی پێشمەرگە بدرێن بە دادگای نێودەوڵەتی و ئازادی بۆ گیانی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان بگەڕێتەوە.
Post Comment