بە کۆیلە بوونی گۆمەڵگا
دڵبەند جمال عزیز
بە کۆیلە بوونی گۆمەڵگا
دوو حاڵەتی دەرونیمان ھەیە: سادیزم و مازۆخیزم (ماسۆشی).
یەکەمیان چێژ لە ئازاردانی ئەوانی تر وەردەگرێت، ویژدان و ئەخلاق و یاسا و ئەو شتانە قسەی قۆڕن بەلایەوە.
دووەمیان ئەوەیە چێژ لەوە وەرئەگرێت ئازاری بدەن.
جۆری دووەم سیفەتی زۆرێک لەوانەیە کە بوون بە قاچی کورسیی سادییەکان، چێژ لە کەرامەت شکاندن و سوککردنیان وەردەگرن، ماندوو نابن لە جێبەجێکردنی فەرمانە دوایەک و بێکۆتاکان و بگرە ئاسودەیی دەروونییان پێدەدات.. بە کورتییەکەی تا زیاتر وەک ئاژەڵێکی ماڵی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، ئەوان زیاتر ئاسودەتر ئەبن.
جێگای نیگەرانییە لە ژێر چەتری دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی نا شەفافی پارتی و یەکێتی ئێستا ئێمە هەر دوو جۆرەکەی دەبینین لە کۆمەڵگادا.
کۆیلەبوونی ئەو کەسانەی بونەتە هۆکاری مانەوەی ئەم ٢ حیزبە گەندەڵە کە بەردەوام ئەجێنداکانی هەردوو حیزبی بنەماڵە جێ بە جێ دەکەن وە بونەتە بەربەست بۆ دروستبوونی هەوێنی گۆڕانکاری.
دەتوانین بڵێین هۆکاری مانەوەی هەموو دەسەڵاتێکی گەندەڵ و خۆسەپێن کۆیلە شاراوەکانی چواردەوریانن کە بونەتە چەترێک بۆ پارێزگاریکردن لە تەڕنەبوونیان بە گەردەلولی ناڕەزایی جەماوەری ناڕازی لە ئاست زوڵم و ستەمی دەسەڵات.
Post Comment