دەستەڵاتی تێر و میلەتی برسی

شایان لوقمان

لە کۆنەوە کورد ژێر دەستەی دەسەڵات بووە کاتێک لە سەردەمی سەدام حوسێنی دیکتاتۆردا بە هەزاران ژن و منداڵ و گەنج و پیاو ی کورد بە چەندەها شێوەی دڕندانە شەهید کران  هەتا ئێستاش زامێکە بە دڵی هەموو تاکێکی کوردەوە هەر بۆیە لەو سەردەمەدا کورد چەکی هەڵگرت دوای چەندین ساڵ خەبات و تێکۆشان  دوای شەهید بونی  هەزاران ڕۆڵە ی نیشتیمان توانییان سەدام لەناو بەرن.

کورد پێی وابوو ئیتر خۆری ئازادی و خۆش بەختی  باڵ دەکێشێت بەسەر کوردستاندا بەڵام زۆری پێنەچوو کوردستان  بووە ژێر دەستەی دوو بنەماڵە کە بە ناوی حوکومەتی کوردیەوە هاتنە کایە وە کە ئەوانیش بنەماڵەی بەر زانی و بنەماڵەی تالەبانی بوون    هەر لەگەڵ هاتنیاندا بونە نەگبەتی بۆ کورد  یەکەم دیاریان بۆ میلەتی داماوی کورد شەڕی برا کوژی بوو  کە دوبارە بە هەزاران ڕۆڵەی کوردی نیشتیمان دەسیان چووە خوێنی یەکتر.

بنەماڵەی تالەبانی و بارزانیش ڕێکەوتن و ئەوەی زەرەر مەندبوو میلەتی کورد بوو ئەگەر بگەڕێینەوە  بۆ مێژوو  بڕی خیانەتی ئەو دوو بنەماڵەیەوە تاوەکو ئەمڕۆ ئەو دوو بنەماڵەیە خەریکی خوار دنی ژێرخان و سەرخانی وڵاتن و بەر دەوامن لە خیانەت کردن لە میلەت

ئەوەی جێی داخە هەموومان دەزانین کە  برسی بونی ئێمە و ئاوارە بوونمان و تێكچوونی گوزەرانی خەلک دەگەڕێتەوە بۆ ئەوان بەڵام کەممان بوێری نوسین و دەربڕینمان هەیە دژیان چونکە هەموومان دەزانین کە هەر کەسێک دژیان بێت بێگوومان  کۆتای لەناو چوونە بەدەستی ئەو دوو بنەماڵەیە.

من دەمەوێ بڵێم با ئیتر بەسبێت ترس با چەکی دەسمان قەڵەم بێت هەموو تاکێکی کۆمەڵگا هۆشیا بکەینەوە بۆئەوەی بتوانین بە لەناو بردنی ئەم دوو بنەماڵەیە ژیانێکی شایستە بۆ  خۆمان و نەوەکانی دوای خۆمان فەراهەم بکەین

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت