حکومڕانێکی چەکدار یان دیموکراسی
مەبەست صلاح رئوف
ئەگەر بێت و سەیرێکی مێژووی هەر دوو حیزبی دەسەڵات بکەین ئەوەمان بۆ دەرەکەوێت کە ئەمانە نەک دیموکراسی نین بەڵکو نازانن دیموکراسیەت چیە چونکە ئەوەی یەکێتی و پارتی ویستیان بوو دەستیان پێکرد حیزبێکی چەکدار بوو نەک حیزبێکی دیموکراسی بۆیە ئێستاش و دوای چەند دەیەیەک لەسەر هەمان ڕێباز و ئەقڵێتی کۆن بەردەوامن هەرچی بنەماڵەی بارزانی و پارتی دیکتاتۆری کوردستان هەیە زۆنی خۆی داگیر کردووە بە چەندین هێزی چەکدار لەوانە زێرەڤانی و یەکەی هەشتا و ئاسایشی پارتی وە هەرچی زۆنی سەوزیشە هەر بەرپرسێک و هێزێکی تایبەت بە خۆی هەیە تەنانەت هەندێکیان هیچ بەرپرسیارێتیەکی حکومی و سەربازی نیە و تەنانەت کچ و کوڕەکانیشیان هێزی چەکداری تایبەت بە خۆیان هەیە لە هەمووشیان تازەتر و خراپتر هێزی کۆماندۆیە بەڵام لێرە پرسیارێک دێتە پێشەوە هەرێمێکی شەش ملیۆن کەسی پێویستی بەم هەموو هێزە هەیە؟
وەڵامەکەی ڕوونە کە نەخێرە بەڵام دروستکردنی ئەم هێزانە لە پای چیە وەڵامەکەی ئەوەیە ئەمانە زۆر ترسنۆکن و لەوە ئەترسن ڕۆژێک خەڵک لێیان هەڵسێت و لە ناویان بەرێت هەر بۆیە یەکێتی پارتی بۆ لە ناوبردنی دەنگی ئازاد و نەیارەکانیان ئامادەن هەموو شتێک بکەن
Post Comment