گەندەلی و کاریگەریە خراپەکانی لەسەر کۆمەلگای کوردی لە باشوری کوردستان

دژوار ئیسماعیل

سەرەتا بۆ ئەوەی لە وشەی گەندەلی و ماناکەی تیبگەین پیناسەی دەکەین بە وەی گەندەڵی بریتییە لە ڕەفتارێکی ناڕەواو ناشرینی تاک یان گروپ کە بەکاردەهێنرێت بۆ مەبەستی کەسی یان گروپی بۆ دەست کەوتنی سود یان قازانج ، بە تایبەت لە بواری کاروباری حکومی و ئیدارەدا. گەندەڵی بە شێوەیەکی گشتی لە ناو دەسەڵات و بەرپرسانی حکومی و کارمەندانی دەوڵەتدا ڕوودەدات.
بەشیك لە ریکخراوە نیودەولەتیەکان بەو شیوە پیناسەی گەندەلیان کردووە کە بریتی یە لە خراپ بەکارهێنانی پلە و پایەکی گشتی بۆ سودیکی تایبەتی.

بە گشتی گەندەلی دەبەش دەبیت بۆ دوو بەش گەندەلی بچووک و گەندەلی گەورە
گەندەڵی بچووک ئەو جۆرەی گەندەڵییە کە کارمەندە کەم دەسەڵاتەکانی دەوڵەت ئەنجامی دەدەن بۆ نمونە وەرگرتنی بەرتیل لە بەرامبەر پێدانی پاسپۆرت، مۆڵەتی شوفێری، سڕینەوەی سزای هاتوچۆ، یان بەڕێکردنی هەر کاروبارێکی دەوڵەتی لە لایەن کارمەندێکەوە بۆ کەسێک لە بەرامبەر وەرگرتنی پاداشتێکی دارایی یان هەر جۆرە پاداشتێکی دیکە. گەندەڵی گەورە
ئەمەیان گەندەڵی سیاسیە بە مانای سوود وەرگرتنی کارمەندە پلە باڵاکانی دەوڵەتە لە پۆست و پێگەی رەسمیان بۆ دەوڵەمەندکردنی خۆیان، حزبەکانیان، کەسوکاریان و ئەو کەسانەش کە خۆیان دەیانەوێ. بۆ نمونە بەرپرسێکی باڵای دەوڵەت پێگەی خۆی بەکاردەهێنێ بۆ دامەزراندنی کەسە نزیکەکانی خۆی، تەرخانکردنی داهات و سامانی گشتی بۆ پڕۆژەی تایبەتی خۆی یان هی حزب و کەسە نزیکەکانی خۆی، و شێوەی دیکەی لەم جۆرە دەچێتە خانەی گەندەڵی سیاسی، یان ئەنجامدانی گرێبەستی نهێنی وشاردنەوە زانیارییەكان لەبارەی سامانی خۆی و چۆنیەتی ژیان و گوزرانی خۆی و سپیكردنەوەی پارە .

کاریگەرییە نەرێنییەکانی گەندەڵی
کە لەسەر ژیان و گوزەرانی خەلک لە هەریمی کوردستان وای کردووە نرخی کەلوپەل و خزمەتگوزاریەکان بەرز بیتەوە کاتیک کە گەندەلی زۆر دەبێت کار دەکاتە سەر خزمەت گوزاریە گشتییەکان وەک پەروەردەو تەندروستی ئەگەر سەیر هەریمی کوردستان بکەین زۆربەی خزمەت گوزاریەکانی تەندروست و پەروەردە دراوەتە کەرتی تایبەت بە بی ئەوەی رەچاوی گوزەران و ژیانی خەلک کرا بیت ، گەندەلی بە شیوەک کاری کردۆتە سەر حکومەتی هەریمی کوردستان ناتوانی مووجەی فەرمانبەراکانی خۆشی بدات گەشەساندنی ئابوری کوردستان بەتەواوی وەستاوە لە دۆخیکی خراپ و جەق بەستوو دایە بەردەوام بەدەست کەمی سەرچاوەی داهات دەنالینیت
گەندەلی بە شیوازەکی مەترسیدار کاری کردۆتە سەر بیر و باوەری خەلک لە هەریمی کوردستان کە هیچ متمانەیەکیان بە حکومەت و سیستەمی دادوەری نەمینیت یان کەم بیتەوە وە تەنانەت کاری کردۆتە سەر دل و دەرونی تاکەکانی کۆمەلگا تەنانەت پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکانیش لە هەمانکاتدا گەندەلی کاردەکاتە سەرگەشەساندنی دیموکراسی وە بگرە دیموکراسی لە هەریمی کوردستان بەردەوام لە پاشەکشەدایە
بەردەوام خەلک لەسەر دەربرینی بێر و را جیاوازەکانی دەکوژرین یان دەستگیر دەکرین و تۆمەتی جۆراو جۆریان بۆ هەلدەبەستریت و زیندانی دەکرین و کە ریکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی هۆشداری دەدەن لە پاشەکشەی دیموکراسی لە هەریمی کوردستان ،گەندەلی بۆتە هۆکاری جیاکاری کۆمەلایەتی وە ریگری لە جیبەجیکردنی یاسا بە شیوەیەکی یەکسان دەکات کە زۆر بە روونی و بائاشکرا دەبیندریت لەوە ی کە یاسا لە هەریمی کوردستان زیاتر بەسەر چینی هەژاردا جی بەجی دەکریت وە گەندەلی هۆکارە بۆ بلاو بوونەوەی هەژاری و پیس بوونی ژینگە کاردەکاتە سەر جی بە جی نە کردنی یاساکانی ژینگە پاریزی ویاساکانی ژینگە پاریزی فەرامۆش دەکات.

ئاماژە بە چەند ریگایەک دەدەین دەکریت سوودی هەبیت بۆ چارەسەری گەندەڵی یان کەم کردنەوەی گەندەڵی لە هەریمی کوردستان

١.دامەزراندنی دەزگای تایبەت بۆ چاودێری و لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی.
٢.دانانی یاسای توندوو جیبەجی کردنی یاساکان بەسەر گەندەل کاران بە بی جیاوازی چینایەتی وە بە توندرین شیوە گەندەلکاران سزابدرین بۆ ئەوەی کەس جورئەت نەکات پلە و پۆست بۆ سوودی کەسی بەکار بهێنیت.
٣.دانانی کەسی شیاو لە شوینی شیاو .
٤.هەماهەنگی ریکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی لەگەل حکومەت دەتوانن رۆلەکی گەورە بگیرن لە کەم کردنەوەی گەندەلی .
٥. سەربەخۆ بوونی سیستەمی دادوەری و جی بەجی کردنی یاساکان.
٦.وشیارکردنەوە تاکەکانی کۆمەلگا لە ریگەی سمینار و راگەیاندن و تۆرەکانی پەیوەندی کردن لەو پەتایە و ئامۆژگاری کردنی گەندەلکاران بە واز هینان و گیرانەوەی سەروەت و سامانی گشتی بۆ شوینی خۆی.

لەم رووەوە بۆمان دەردەكەوێت گەندەڵی‌ كۆمەڵێك شوێنەواری‌ خراپ بەسەر كۆمەڵگادا جێ دەهێڵێت و دەبێتە مایەی‌ تێكچوونی‌ یاساو رێساكان و رێزنەگرتنی‌ دەوڵەت.
بۆمان دەركەوت ئاسان فەرمانبەرێك بتوانێت یاری‌ بە موڵكی‌ گشتی‌ بكات و تووشی‌ زیانەكانی‌ گەندەڵی‌ بێت، هەروەها خراپ بەكارهێنانی‌ موڵكی‌ گشتی‌ لەبەرژەوەندی‌ تایبەتدا دەبێتە هۆكاری‌ دروستبوونی‌ دیاردەی‌ گەندەڵی‌، ئێمە گەیشتین بەو ئەنجامەی‌ كە گەندەڵی‌ دەتوانێت شیرازەی‌ دەوڵەتێك تێكبدات و یاساكانی‌ لاوازبكات، هەندێ جار كاربەدەستان یان فەرمانبەرێك دەتوانێت ئەم كارەبكات، بۆیە باشترین رێگە چارە بۆ دژە گەندەڵی‌ پشت بەستنە بە بابەت ولێكولێنەوەی‌ كەسانی‌ شارەزا و رێزگرتن لە كەسانی‌ خاوەن بەهرە، داهێنان بۆ ئەوەی‌ كۆچ نەكەن بۆ دەرەوەی‌ وڵات، لەلایەكی‌ تریشەوە گەندەڵی‌ دەبێتەهۆی‌ خراپ گوزەرانی‌ هەژاران و نارەحەتی‌ ژیان و دابینكردنی‌ بژێوی‌ ژیانیان.

ڕەنگە سەرنجی ئەمەت نەدابێت