درۆ تازەکەی بافڵ تاڵەبانی
فەرهاد محمد
ناچینە حکومەتێکەوە کە نەتوانێت خزەمەتی خەڵک بکات.
ئێمەی هاوڵاتی هەرێمی کوردستان ٣٦ساڵە گۆێمان لە درۆی بریقەدارو گەورە دەبێت. نازانم ئەم مەسول و سەرۆکانە کەی واز لە درۆ و دزی و سەروەت و سامانی هەوڵاتیان دێنن. ئەوەندەی خەریکی دزینی پارەی نەوت و شیرینی نەوتن ئەوەندە مشوری میلەتەکەیان نە بوو. بەلام ئەوەندە درۆیان کردووە ئێستا خۆیان نازانن جی درۆیەک ماوە نەیکەن.
١١/١١/٢٠٢٥هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە یەکەم درۆری سەرۆکی یەکێتی بافڵ جەلال تالەبانی( ناچینە حکومەتێکەوە کە نەتوانێ خزمەتی خەڵکی خۆی بکات ) بەجدیتە ناچیتە حکومەتەوە؟ ئەمانە دەڵێی درۆ بۆ کۆێر دەکەن. کورد لە ٢٠١٧ دا گەورە ترین کێشەی مووچەی هەبوو لەگەڵ بەغداد، بزانین بەم ١٠ ساڵە خۆتان و شەرێکە دزەکەتان پارتی لە سەرۆک کۆماری کارتۆنیەو یان یەک پەرلەمانتارتان یەک وەزیر یەک جێگر وەزیر جێگر پەرلەمان. هەتا دەگاتە مامۆستایەک لە کاتێکدا بۆ پەرلەمانی کوردستان هاواری دەکردو جەندین مایکی دەشکاند و هاواری دەکردو دەیگوت دەی ڕوخێنین بەڵام درۆیەکی شاخ داربوو. هاواری دەکرد دەیوت بە مدیر عامیش وەریناگرینەوە ئەویش درۆیەکی شاخ دار بوو.
دەیانگوت دەبێت موچەکەی لە هەژماری خۆیەوە وەربگرێ ئەی ئەویش درۆیەکی شاخ دار بوو. هاواری دەرکرد و دەیوت هەژماری ئەومان پێ قبوڵ نیە لە کۆتایدا خۆیو قوبادی جانتا هەڵگری برای مالی بارزانی لە دوای هەڵبژردنی پەرلەمانی کوردستان خۆیان نوسراوی فەرمی دەیانووت دەبێت هەژماری من قبوڵ بکەن ئەویش گەورە ترین درۆی شاخ داری کوڕانی تالە بانی بوو.
ئەی خوێنەری ئەم بابەتم ، پێویست ناکات شتی زۆریان لەسەر بنوسم جونکە ئەوەندە درۆیان زۆرە هەر لە ئێستا تا ٢٤ کاتژمێری تر بنوسم تەواو نابێت جارێ یەکەم درۆی سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنە ( بافڵ ناچینە حکومەتێک خزمەتی خەڵکی خۆی نەکات) قسەیە بۆ خودی خۆی زۆر تەواوە لەوە دەچێ هیچ حیزبێک لە ئێستادا شەراکەتی نەکات. زۆر ناڵێم یەک خزمەتی زۆنی سەوزەم پێ بڵێن دەبێت وەک پارتی سۆشیالستی کوردستان و گۆڕان هەر دوای پارتی و حیزبەکانی تر بکەوێت دەبێنین لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق .
Post Comment